دادگای رژیمی ئێران لە ورمێ حوکمی زیندانی بەسەر وێنەگرێکی کوردا سەپاند.
دادگای رژیمی ئێران لە ورمێ حوکمی زیندانی بەسەر وێنەگرێکی کوردا سەپاند.
بەپێێ هەواڵ رۆژی 29ی رەشەممەی 1395 دادگای رژیمی ئاخوندی لە شاری ورمێ حوکمی شەش ساڵ و نیو زیندانی بەسەر وێنەگرێکی خەڵکی شاری پیرانشار بەناوی سەعدی ئەحمەدی بەتۆمەتی پێوەندی بە یەکێک لە هێزە سیاسیەکانی کوردستانی ئێران، سەپاندووە.
هەواڵدەری هەنگاو ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو وێنەگرە خاوەنی وێنەگری ،نایسە، و لە لایەن لقی یەکەمی دادگای رژیم لە ورمێ ئەو حوکمەی بۆ دەرکراوە.
جێی باسە خانەوادەی ئەحمەدی پێشینەی سیاسییان هەبووە و لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێران باوکی دەستبەسەر و برایەکیشی دوو ساڵ پێش لە دانشگای ورمێ لەمافی خوێندن بێبەش کراوە.