کوبونەوەی هاوپەیمانی عەرەبی لە ریاز بە ئامانجی لێکدانەوەی رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی رژیمی ئیران و بارودۆخی یەمەن بە بڵاو کردنەوەی راگەیەندراوێک کوتایی بە کار
کوبونەوەی هاوپەیمانی عەرەبی لە ریاز بە ئامانجی لێکدانەوەی رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی رژیمی ئیران و بارودۆخی یەمەن بە بڵاو کردنەوەی راگەیەندراوێک کوتایی بە کاری خۆی هێنا.
سەرهەنگ تورکی مالکی، وتەبێژی هاوپەیمانی عەرەبی بەخوێندنەوەی ئەم راگەیاندراوە وتی: وەزیرانی دەرەوە و ناوەندی هاوبەشی ئەرتەشی ۱۳وڵاتی ئەندام لە (هاوپەیمانی عەرەبی) لە کۆبونەوەی ریاز لێکدانەوەیان لەسەر بارودۆخی سەربازی، سیاسی و قەیرانی مرۆیی لە یەمەن کرد.
لە بەشێکی راگەیاندراوەکە دا ئاماژەکراوە بە پشتیوانی رژیمی ئێران لە چەکدارانی حوسی و هێزی لایەنگری عەلی عەبدوڵا سالح سەرۆک کۆماری لەکار لادراوی یەمەن.
ئەو هەنگاوانەی کە پێشێلی بڕیارنامەی ۲۲۱٦رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان هەژمار دەکرێ. هاوپەیمانی عەرەبی پێشێل کردنی بەرچاوی بڕیارنامەی رێکخراوی نەتەوەکان لە لایەن رژیمی ئێران بە توندی مەحکوم دەکات.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوی هاوپەیمانی عەرەبی هێرشی موشەکی بۆ شوێنە ئایینیەکان وەکو کەعبە، کەڵک وەرگرتن لە منداڵان بۆ شەڕ، گەمارۆی ئابوری هێندێک ناوچەی یەمەن وەکو شاری تەعێز و کەڵک وەرگرتن لە برسیەتی بۆ فشار دروست کردن لە شەڕدا لە لایەن چەکدارانی حوسی بە توندی مەحکوم کراوە.
لە کوبونەوەکەی ریاز پێتەختی عەرەبستانی سعودی وەزیرانی دەرەوە و سەرۆکی ناوەندە هاوبشەکانی ئەرتەشی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی عەرەبی ،سوودان ،میسر ،عەرەبستانی سعودی ،ئوردۆن،جیبوتی،یەمەن ،مالزی،پاکستان،سەنگاڵ،و مەراکێش بەشداربوون.