رۆژی دوو شەمممە 8ی خاکەلێوەی 1396 لە کۆبونەوەی کۆمیتەی پێوەندیەکانی دەرەوەی سەنای ئامریکا بۆ گوێگرتن لە رێکس تیلرسن وەزیری دەرەوەی ئامریکاو جەیمس ماتیس وەزیری
رۆژی دوو شەمممە 8ی خاکەلێوەی 1396 لە کۆبونەوەی کۆمیتەی پێوەندیەکانی دەرەوەی سەنای ئامریکا بۆ گوێگرتن لە رێکس تیلرسن وەزیری دەرەوەی ئامریکاو جەیمس ماتیس وەزیری بەرگری، پێداگریان لەسەر دەرکردنی هێزەکانی رژیمی ئێران لە عێراق کردەوە.
سیناتۆر تام یۆداڵ پرسیاری لە ریکس تەیلرسن کرد لە بارەی دەرکردنی هێزەکانی رژیمی ئێران و هێندێک لە سەربازەکانی شیعە،رێکس تیلرسن بەم شێوە وەڵامی داوە: ئێمە بە ئاشکرا وتومانە کە لەگەڵ شکستی داعشدا، هێزە دەرەکیەکان و بە تایبەت هێزەکانی رژیمی دەبێت لە عێراق بچنە دەرەوە.
وەزیری دەرەوەی بەرگری بە هەمان شێوە پێداگری کردەوە لەسەر چونە دەرەوەی هێزەکانی رژیمی ئێران لە عێراق.
لە درێژەی ئەو کۆبونەوەی کۆمیتەی پیوەندیەکانی دەرەوەی سەنای ئامریکا، رێکس تیلرسن ووتی هێزەکانی ئامریکا تا کاتێک کە داعش بە تەواوی تێک دەشکێندرێت لە عراق دەمێننەوە.