راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا جارێکی دیکە پاڵپشتی بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕی.
راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا جارێکی دیکە پاڵپشتی بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕی.
هێربێرت ماکماستەر، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە دانیشتنێکی دامەزراوەی بەرگری لە دیموکراسییەکان لە واشنگتن روونیکردەوە، ئەمریکا عێراقێکی بەهێزی دوور لە هەژموونی ئێرانی دەوێت.
ماکماستەر دەڵێت، بەهێزی عێراق بە بەهێزبوونی هەرێمی کوردستانەوە بەندە. روونیکردەوە، ئەمریکا هاوبەشی مێژوویی لە هەرێمی کوردستان هەیە و بەهای ئەو هاوبەشییەش زۆر بەرزە.
مەکماستەر لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەوەی خستەڕوو، کاتێک سەردانی شارەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک دەکەیت، هەست دەکەیت لە یەکێک لە شارەکانی باشووری ئەوروپای.