جان بولتون نوێنەری پێشووی ئامریکا لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ووتی: شەڕی داهاتومان کەروو ئەدات لەگەڵ رژیمی ئیرانە.
جان بولتون نوێنەری پێشووی ئامریکا لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ووتی: شەڕی داهاتومان کەروو ئەدات لەگەڵ رژیمی ئیرانە.
فاکس نیوز ٨ ی خەزەڵوەری ۹٦: ئاماژەی بەوە کردووە کە سەرۆککۆمار دوناڵد ترامپ دەڵێت: سەبارەت بە داعش من هەوڵی زورترم داوە بۆ پارێزگاری کردن لە ئامریکا تا باراک ئوباما.
دوناڵد ترامپ: ئێمە بە سەختی شکست بە داعش دێنین. ببینن لە خورهەڵاتی ناوەراست چی رووی داوە ئێمە لە ماوەی ٨مانگدا زیاتر لە چەند سالی دەوڵەتی رابردوومان هەوڵ داوە.
پێتان وایە لەم بارەوە راستی دەڵێ؟
جان بوڵتون:پێم وایە تا رادەیێکی بەرچاو راستە.
لە پێوەند بە تیرۆریزمی نێونەتەوەیی ئەو دۆخەکەی خستوەتە بەر سەرنجی گشتی. ئەو هەرەشەی توندئاژۆیی و دواکەوتوویی باشتر خستووەتە بەرچاو.
شکستی داعش دەیتوانی لەوە زووتر بێ. ئەوە دوناڵد ترامپ بوو کە بڕیاری دا هێرشەکان زیاتر بکرێن. ئەو یاسای شەرەکەی گۆڕی. دەمانتوانی زۆر زووتر دەسەڵاتی داعش شکست بدەین ئەوە باراک ئوباما بوو کە دەیگوت ئامانج لاواز کردن و لە کۆتایی دا لەناوبردنی داعشە.
دوناڵد ترامپ وتی ئێمە لە زووترین کاتدا لەناوی دەبەین. هەڵەی زور لە ئیستراتژی هەبوو کە هوکارەکەی ئوباما بوو و هەروەها ترامپ درێژەی پێدا ئەویش ئەوە بوو کە ئەوان زۆرتر پاڵپشتی هێزەکانی دەوڵەتی بەغدا و چەکدارانی شێعە بوون کە تارادەیێک زۆر لە ژێر دەسەڵاتی رژیمی ئیران دا بوون کە ئەمە شەڕی داهاتوی ئێمەیە کە بریارە لەگەڵ رژیم ئێران روبەرو بینەوە.