یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا لیستی گەمارۆکانی سەر سوپای پاسدارانی راگەیاند

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا لیستی گەمارۆکانی سەر سوپای پاسدارانی راگەیاند

رۆژێک دوای جێبەجێ کردنی کاتسا، قانوونی "بەرانگاربوونەوەی دژمنانی ئەمریکا لە رێگەی گەمارۆکان" گەمارۆی نوێی دژ بە رژیمی ئاخوندی سەپاند.

 رۆژێک دوای جێبەجێ کردنی کاتسا، قانوونی "بەرانگاربوونەوەی دژمنانی ئەمریکا لە رێگەی گەمارۆکان" گەمارۆی نوێی دژ بە رژیمی ئاخوندی سەپاند.

رۆژی سێ شەممە 9ی خەزەڵوەری 1396، وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا بە بڵاوکردنەوەی لیستێک، ئەو بەرپرس و شیرکەتانەی پێوەندیان بە سپای پاسدارانەوە هەیە کردۆتە ئامانجی گەمارۆکان.

بەپێی قانوونی کاتسا، دارایی ئەو کەس و شیرکەتانە لە ئەمریکا دەستی بەسەردا گیراوە، هیچ کەس و شیرکەتێکی ئەمریکایی مافی ساتوسەودای لەگەڵیان نابێ و ئەو کەسانە رێگەی چوونە ئەمریکایان نابێ.

راگەیاندنی ئەو گەمارۆیانە رۆژێک دوای ئەوە دێت کە نووسینگەی کونترۆڵی داراییە خارجیەکانی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا راگەیاندبوو کە رێوشوێنی ناوخۆیی خۆی بۆ جێبەجێ کردنی قانوونی گەمارۆکانی دژ بە رژیمی ئێران رێکخستووەتەوە.

رێکخستنەوەی ئەو رێوشوێنانە بەهۆی بەندی 105ی خاڵی "ب" لە قانوونی کاتسا دەکرێ کە دەوڵەتی ئەمریکا ئەرکدار دەکا بۆ سەپاندنی گەمارۆکانی پێوەندیدار بە تیرۆریزم دژ بە بەرپرس و مۆرە و دەستوپێوەندەکانی سوپای پاسداران.

رۆژی 2ی ئوتی 2017 قانوونی ناسراو بە کاتسای حەوتوویەک دوای ئەوەی لە مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا پەسەند کرابوو واژۆ کرد و بوو بە قانوون.

ئەو قانوونە دەوڵەتی ئەمریکا ئەرکدار دەکات کە لە ماوەی 90 رۆژدا دوای جێبەجێ کردنی ئەو گەمارۆیانە دژ بە رژیمی ئێران بەسەپێنێ.

لیستی ناوی ئەو کەس و شیرکەتانەی سوپای پاسدارانی رژیم کە گەمارۆیان خراوەتەسەر بەم شێوەیە:

عەلی ئەکبەری ئەحمەدیان

عەبدوولا عێراقی

پەرویز فەتاح

ئەحمەد فروزەندە

محەمەد حیجازی

محەمەد عەلی جەعفەری

محەمەد رەزا نەقدی

رۆستەم قاسمی

مورتەزا رەزایی

یەحیا رەحیم سەفەوی

حوسێن سەلیمی

حوسێن تائێب

زانستگای زانستی پزیشکی بەقیەالله

هێزی مقاومەتی بەسیج

دامەزراوەی تەعاونی سپا

شیرکەتی تیکنولۆژی ئاوە قوڵەکان

دامەزراوەی موهەندیسی فاتێر

قەرارگای سازندەگی قائیم

قۆربی کەربەلا

قۆربی نوح

شیرکەتی حەرا

زانستگای ئیمام حوسێن

دامەزراوەی موهەندیسانی راوێژی ئیمەن سازان

شیرکەتی پیشەسازی دەریایی ئێران (سەدرا)

رێکخراوی جیهادی خۆدابینی (خودکفا)ی هێزی هەوا فەزای سپا

هێزی هەوا فەزای سپا

فەرماندەیی موشەکی ئەلغەدیری سپا

رێکخراوی جیهادی خودابینی سپا

قەرارگای سازەندگی سپا

دامەزراوەی مەکین

بانکی مێهر

شیرکەتی سەرمایەگوزاری مێهر ئابووری ئێرانیان

دامەزراوەی ئاوەدانی ساحل

شیرکەتی ئورینتاڵ ئویلی کیش

دامەزراوەی رێی ساحل

دامەزراوەی رەهاب

دامەزراوەی موهەندیسانی راوێژی ساحل

شیرکوتی موهەندیسی نەوت و گازی سپانیر

شیرکەتی موهەندیسی سپاسد

شیرکەتی تاران گوستەری

شیرکەتی تایدواتێری خۆرهەڵاتی ناوەراست (خاوەرمیانە)


7 ساڵ و 23 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 54 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا لیستی گەمارۆکانی سەر سوپای پاسدارانی راگەیاند

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا لیستی گەمارۆکانی سەر سوپای پاسدارانی راگەیاند

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران