رۆژی 15ی دیسامبری 2015 بەرێز کاک بابەشێخ حسێنی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بە وێنەیێکی واژوو کراو پشتیوانی خۆی لە هەڵمەتی "منیش جل و بەرگی کوردی دەپۆشم " کرد.
دوای ئەوەی لە راپۆرتێکدا هەواڵدەری حکوومەتی ئێرنا-ی رژێمی ئاخوندی ئێران گاڵتەی بە جلوبەرگی کوردی کرد، ئەو شەپۆڵیک لە نارەزایەتی کوردانی کوردستانی ئێرانی بەرز کردەوە. ئەم هەواڵدەرییە حکوومەتییە لەپەیوەندی لەگەڵ سەفەرەکانی ئەم دواییانەی مەسعوود بارزانی بۆ عەرەبستان و تورکیا، چەند ڕۆژ پێش بەبڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێکی شرۆڤەیی بە نێوەڕۆکی ورووژێنەر و تێکەڵ بە بێرێزی هەستی نەتەوایەتی خەڵکی وکردی خەوشەدار کردووە. لە ڕوانگەی زۆربەی شارەزایانەوە لە ڕاپۆرتی ئاماژەپێدراودا بە خستنە ڕووی هێندیک ڕخنە و تۆمەتی بێ بنەما لەسەر ڕێبەرانی هەریمی کوردستان، بە ئاشکرا بێ ڕێزی بە شێوەی جل و بەرگ و نەریت و فەرهەنگی خەڵکی کورد کردووە کە ئەمەش تووڕەیی و ناڕەزایەتی بەشێک لە هاووڵاتیانی کورد، کێشەی دەروونی ، کۆمەڵایەتی_ مەدەنی لە کوردستاندا لێکەوتووەتەوە.
لە راپۆرتەکەی ئێرنادا سەرۆکی هەرێمی کوردستان بارزانی بە " پیاوە پانتۆڵ لەبەرەکەی باکووری عێراق ناسێندراوە" ئەمەش خەڵکی هەر چوار پارچەی کوردستانی تووڕەکرد و چەندها کەمپەینیان بۆ شەرمەزار کردنی ئەو سووکایەتیە پێکهێنا. لە ئەنجامی ئەو هەولانە بەرپرسی پەیامنێرانی ئێرنا لە پارێزگا کوردستانییەکان بەشێوەیەکی فەرمی داوای لێبوردنی لە هاونیشتمانیانی کوردستانی ئێران کردووە و، رایگەیاندووە " ئەو راپۆرتە لە بەغداوە نێردراوە و دوای ئەوەی کورد لەدژی بەدەنگهاتن، هەواڵەکە لادرا و بەشێوەیەکی دیکە داڕێژرایەوە".
جێگەی باسە بەرێز کاک بابەشێخ حسینی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات لە لێدوانێک بۆ ماڵپەری فەرمی سازمانی خەبات وێرای شەرمەزار کردنی ئەو سووکایەتیانە، ئەو جۆرە لێدوانانەی لە رژیمی ئاخوندی بە بابەتێکی نوێ نەزانی و ووتی : بە درێژایی دەسەڵاتداریەتی ئاخوندی کەمینە نەتەوەیی و ئایینیەکان لەگەڵ ئەم چەشنە بە گاڵتەکردنەی پیرۆزیی و داب و نەریت و کلتوورەکانیان و بریندار کردنی هەستیان رووبەروون و ئەوە بەشێک بووە لە سیاسەتی فاشیستانەی دەسەڵات بە ئامانجی سرینەوەی شوناسی نەتەوە و ئایینەکان لە وەلاتی ئێران. بەرێز حسێنی لە رێگەی ئەو وێنەیە پشتیوانی خۆی بۆ هەڵمەتی مەحکووم کرنی بێ رێزی کردنی سیستەمی ئاخوندی بە بایەخە نەتەوەییەکانی گەلی کورد دەربڕی.