هه‌ینی 

2 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بەرز و بەرێز بێ 10ی خەزەڵوەر رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران

بەرز و بەرێز بێ 10ی خەزەڵوەر رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران

پێشمەرگە، ئەو ناوە پیرۆزەیە کە گەلی کورد وەک هێما و سومبولی بەرخۆدان و نەبەزی و فیداکاری دەیناسێ‌

کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان !

کادر و پێشمەرگە خونەویستەکانی سازمانی خەبات!

پێشمەرگە، ئەو ناوە پیرۆزەیە کە گەلی کورد وەک هێما و سومبولی بەرخۆدان و نەبەزی و فیداکاری دەیناسێ‌ و له‌‌‌ جیهانیشدا وه‌‌‌ک هێزێکی شۆرشگێڕو تێکۆشه‌‌‌ر له‌‌‌ مه‌‌‌یدانی نه‌‌‌به‌‌‌ردی له‌‌‌ به‌‌‌رانبه‌‌‌ر سته‌‌‌مکاران و ترۆریستان بۆ گه‌‌‌یاندنی  نەتەوەکه‌‌‌ی ئامانجه بالاکان و ئازادی جێی گرتووە. مێژووی تاهەنووکەی نەتەوەی کورد بە گشتی، بەخوێنی هەزاران تێکۆشەری گیانباز و مەرد نەخشاوە و ئەوەی تا ئێستا وەک دەسکەوتەکانی نەتەوەیی باسی لێدەکرێ‌، بە رەنج و ماندووبوونی هێزی پێشمەرگە و شەهیدانی سوورخەڵات وه‌‌‌دی هاتوون. 

 لاپەرەکانی مێژووی گەلەکەمان، ئەگەرچی لاپەرەی پڕ لە کارەسات و نسکۆ دیسانه‌‌‌وه‌‌‌ هه‌‌‌ستانه‌‌‌وه‌‌‌ و راپه‌‌‌رین وهه‌‌‌روه‌‌‌ها جینایەتی دژمنان دژ به‌‌‌ کورد و خەیانەت  و دەیان نەهامەتی دیکه‌‌‌، بەڵام بێگومان حەماسە و داستانی نەبەردی هێزی پێشمەرگە به‌‌‌شیکی زۆر له‌‌‌ ئازاره‌‌‌کان و مه‌‌‌ترسیه‌‌‌کان له‌‌‌ سه‌‌‌ر نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌و نیشتمان دەره‌‌‌وێنێته‌‌‌وه‌‌‌و و ئیرادە و هیوامان بۆ گۆرانکاریی و وەدیهاتنی خەونە لە مێژینەکانمان زیاتر  دەکەن. 

سازمانی خەبات ی کوردستان وەک هێزێکی تێکۆشەرو ماندوو نەناس، ماوەی 38 ساڵە لە مه‌‌‌یدانی تێکۆشان دژی دیکتاتۆری رژیمی ئاخوندی له‌‌‌ مه‌‌‌یدانی نه‌‌‌به‌‌‌ردو به‌‌‌رخۆداندایه‌‌‌و خاوەنی دەیان حەماسەی کەم وێنەی خۆراگریی نەتەوەییە و لەسەردەستی پێشمەرگە قارەمان و چاونەترسەکانی سەرکەوتنی گەلێک مەزن بۆ میللەتی کورد تۆمار کراوە. رێبه‌‌‌رایه‌‌‌تی سازمانی خه‌‌‌بات وەک وەفا و ئەمەگ و پێزانینێک لە حاند سەروەری و ئازایەتی و قارەمانەتیەکانی هێزی پێشمەرگە رۆژی 10ی خەزەڵوەری 1358ی  وەک رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات دیاری کردوەو هەموو ساڵیک لەو رۆژەدا رێز لە خەبات و تێکۆشانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و بە تایبەتی پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات دەگیرێ‌. 

10ی خەزەڵوەر ئەو رۆژەیە کە تێیدا هێزی چاونەترسی بەرفەرمانی مامۆستا شێخ جەلالی حسێنی لە جادەی هەژدەدۆلان تا نێو شاری بانه‌‌‌ رووبەرووی گاردی جاویدان (سپای قودس) بوونەوە کە بۆ هێرش بۆ سه‌‌‌ر شارەکانی کوردستان ره‌‌‌وانه‌‌‌ کرابوون، به‌‌‌ڵام هێزی پێشمەرگە خەسارەتێکی یەکجار گەورەیان لە دژمن دا  و وانەیێکیی مێژووییان بە رژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی دا و خومەینی رێبەری جینایەتکاری رژیمی ناچار بەوە کرد کە ئاگر بڕ لەگەڵ خه‌‌‌ڵکی کوردستان راگەێنێ‌ و داوای دەسپێکردنەوەی دانووستانەکان بکات. 

10ی خەزەڵوەر  پێناسەی پێشمەرگە و رەنگدانەوەی هەموو تایبەتمەندییە بالاکانی پێشمەرگەی تێدا درەوشایەوە. ئیرادەی پۆڵایین، لە گیران نەهاتوویی، خۆنەویستی و فیداکاریی، ئازایەتی و نەبەزی، له‌‌‌ وەها داستانێکدا کە دژمنی خوێنرێژی پێ تاساند و بوو بە جێگەی سەرسوورمان و هاوکات ئەنجامەکەشی گەورەترین پەیامی سیاسی بۆ دژمنانی گەلەکەمان و  شکستێکی گەورەی بە دژمنانی میللەتەکەمان گه‌‌‌یاند.

پێشمەرگەی سازمانی خەبات لە ژێر فەرماندەیی و رێنوینیەکانی رێبەری هەمیشە زیندووی گەلەکەمان جەنابی مامۆستا سەیید جەلال حسێنی نمونەی رەوشت بەرزی و ئەخلاقی جوان و خاوەنی ئوسول و پرەنسیپ و مەعریفەت بوون و هەر بۆیەشە تاهەنووکەش بیرەوەری پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات لە لای خەڵکی کوردستان بیرەوەرییەکی تەژی لە جوانی و خۆشەویستی گەلن. 

پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات نەک تەنیا لە مەیدانەکانی شەر بەڵکو لە باری سیاسی و تەشکلاتیش شوێندانەر بوونە و ئەگەر کادری زیندوو و ئاگا و وشیاری سازمان نەبوایە ، لەوانەیە نەتواندرابا ئەو پێشکەوتن و دەسکەتانەی ئێستا وەک پێویست وەدی بهاتبایە. هەر بۆیە هەتا ئێستاش رەهەندی سیاسی لایەنێکی گرینگی بونیانانی کەسایەتی پێشمەرگە لە ناو سازمانی خەبات ی کوردستان دایە. 

ئەوەی جێگەی تێرامانە ئەمرۆ پێناسەی پێشمەرگە تەنیا لە تاکێکی چەکداری باوەردار بە ئازادی نیشتمان پێک نایە، بەڵکو هەموو تێکۆشەرانی رێگەی رزگاری نیشتمان چ لەناوخو و چ لەدەرەوە دەچنە خانەی پێشمەرگە و هێزی لەبڕان نەهاتووی پێشمەرگە. چ ئەوانەی لەناوخۆ لە راپەرین و خرۆشانەکان دەرژێنە سەرشەقام و هاواری ئازادی بەرز دەکەنەوە و چ ئەوانەی لەدەرەوەی وەڵات بە رژانە سەر شەقامەکانی وەلاتانی ئورووپایی و هاواری کپ کراوی گەلەکەمان بە جیهان دەگەێنن پێشمەرگە و تێکۆشەری رێگەی ئازادین. 

پێشمەرگەقاره‌‌‌مانه‌‌‌کان و جەماوەری  کوردستان!

 ئەمساڵ لە کاتێک دا یادی 10ی خەزەڵوەر رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات دەکەینەوە کە ئاڵوگۆرەکانی ناوچەکە و ئێران زۆر بە خێرایی لە حاڵی روودانن و رژیمی ئێران زیاتر له‌‌‌ رابردوو بۆتە غودەیێکی سەرەتانی کە مایەی بشێوی و بەرهەمهێنانی خەسارەت و زیان بو گەلانی  ناوچەکە و جیهانە و بە دەستێوەردانەکانی دەرەکی دەیان کارەساتی گەورەی بو خەڵکی ناوچەکە دروست کردووە. لە ئاستی نێوخویش بە بەردەوامی بوونی نیزامی دیکتاتۆری و شەرئەنگیزانەی رۆژ لە دوای رۆژ  لە هەموو لایەنەکانی سیاسی و ئابووری و کلتووری و کۆمەلایەتی شاهیدی بەرین بوونەوەی ئاستی خەسارەت و زیانەکانی ئه‌‌‌و ده‌‌‌سه‌‌‌لاته‌‌‌ ملهوڕە‌ین. ئەو رژیمە دیکتاتۆرە به‌‌‌ دەستێوەردانی لە وەڵاتی عێراق بووه‌‌‌  مایەی شەرێکی خوێناوی لەنێو پێکهاتەکانی وەڵاتی عێراق و ئیرادەی گەلی کورد لە کوردستانی عێراقی کردە قوربانی زێدەویستی و شەرئەنگیزییەکانی خۆی و ده‌‌‌یان که‌‌‌س به‌‌‌ پیلانگێڕانی رژیمی ئاخوندی شه‌‌‌هید کران. ئەوە لەکاتێکدایە کە لە وولاتانی دیکه‌‌‌ی ناوچه‌‌‌ی خۆرهه‌‌‌لاتی ناوه‌‌‌راست بەهەمان شێوە دەستێوەردانەکانی رژیم بوونەتە مایەی سەرئێشە و زیان بۆ خەڵک. ئه‌‌‌وه‌‌‌ی جێگه‌‌‌ی خۆشیه‌‌‌ لە ئاکامی ئەو سیاسەتەش سپای ترۆریستی  پاسداران خرایە لیستی ترۆری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و چەندین تەحریمی نوێ لەدژی رژیمی ئێران چەسپێندرا. 

رژیمی ئێران سەرەرای هەموو سەرکووت و جینایەتەکانی دژ به‌‌‌ گه‌‌‌لانی ئێران، رۆژ لەدووی رۆژ زیاتر ده‌‌‌که‌‌‌وێته‌‌‌ داوی زێده‌‌‌خوازیه‌‌‌کانی و تا دێت قەیرانەکانی ده‌‌‌سه‌‌‌لاتداری له‌‌‌ ئێران په‌‌‌ره‌‌‌ده‌‌‌ستینن و ده‌‌‌بنه‌‌‌ زەنگی مەترسی بۆ ئەو دەسەڵاتە.‌ ئەوەی پێویستە لەسەر گەلانی ئێران و بەتایبەتی گەلی کورد، یەکریزی و ئامادەبوون بۆ هەر چەشنە دەرفەتێک بە ئامانجی لەناوبردنی سیستەمی ئاخوندی و بونیادنانی نیزامێکی خەڵک سالار و دیموکراتیک زیاتر له‌‌‌ رابردوو بێنه‌‌‌ مه‌‌‌یدان.

بێگومان  ئەو گۆڕانە تەنیا بە هێزی پێشمەرگە بە مانا بەربڵاوەکەی وەدی دێ ‌و  پێویسته‌‌‌ جه‌‌‌ماوه‌‌‌ر لەوەها هەلومەرجێک دا دەرفەتەکان بقۆزێتەوە و تەخت و تاجی نیزامی دیکتاتۆری ئاخوندی به‌‌‌ خه‌‌‌باتی یه‌‌‌کانگیریان  برمێنێ‌ و لەجێگەی دەسەڵاتی خەڵکی بونیاد بنێ‌. 

لە رۆژی 10ی خەزەڵوەر رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران هەزاران سلاو و درود دەنێرین بۆ پێشمەرگە خونەویستەکانی کوردستان و بە تایبەتیش بۆ پێشمەرگە ئازا و قارەمانەکانی سازمانی خەبات کە لە ئێستادا رووبەرووی هێرشی درندانەی پاسدارانی رژیمی ئاخوندی دەبنەوە. بەهیوای ئەوەی بە یەکانگیری و تەبایی سەرجەم هێز ولایەنە سیاسیەکانی کوردستان هەموو هێز و وزەی نەتەوەییمان سەریەک بخرێ و به‌‌‌ روخانی رژیمی ملهوری ئاخوندی له‌‌‌ ئێران داری ئازادی بێتە بەر.

برۆخی رژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی

سه‌‌‌رکه‌‌‌وێ‌ خه‌‌‌باتی شۆرشگیرانه‌‌‌ی خه‌‌‌ڵکی کوردستان و ئێران 

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران 

کومیتەی ناوەندی

10ی خەزەڵوەری 1396


 


7 ساڵ و 20 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 41 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەرز و بەرێز بێ 10ی خەزەڵوەر رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران

بەرز و بەرێز بێ 10ی خەزەڵوەر رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران