پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ئاشکرابوونی پێوەندی نهێنی رژیمی ئێران و ئەلقاعیدە دژ بە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی

ئاشکرابوونی پێوەندی نهێنی رژیمی ئێران و ئەلقاعیدە دژ بە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی
دەنگی خەباتی کوردستان

 ئاژانسی هه‌‌‌واڵگریی ناوه‌‌‌ندی ئه‌‌‌مریکا، ئاشکرای ده‌‌‌کات، دوای ئۆپراسیۆنه‌‌‌که‌‌‌ی ساڵی 2011 که‌‌‌ هێزی ده‌‌‌ریایی ئه‌‌‌مریکا بۆ سەر شوێنی بن لادن له‌‌‌ پاکستان ئه‌‌‌نجامیدا و به‌‌‌وهۆیه‌‌‌وه‌‌‌ سەرکردەی ئەلقاعیده‌‌‌یان کوشت، نزیکه‌‌‌ی 470 هه‌‌‌زار دۆسیه و به‌‌‌ڵگه‌‌‌نامه‌‌‌یان له‌‌‌سه‌‌‌ر ئوسامه‌‌‌ بن لادن ده‌‌‌ستکه‌‌‌وتووه‌‌‌".

مایک پۆمپیۆ، به‌‌‌ڕێوه‌‌‌به‌‌‌ری ئاژانسی هه‌‌‌واڵگریی ناوه‌‌‌ندی ئه‌‌‌مریکا "سی ئای ئه‌‌‌ی" ده‌‌‌ڵێت: "نامه‌‌‌کانی قاعیده‌‌‌ و ڤیدیۆ و تۆماره‌‌‌ ده‌‌‌نگییه‌‌‌کان و به‌‌‌ڵگه‌‌‌نامه‌‌‌کانی دیکه‌‌‌، ده‌‌‌رفه‌‌‌ت بۆ گه‌‌‌لی ئه‌‌‌مریکا ده‌‌‌ڕه‌‌‌خسێنێت تا نه‌‌‌خشه‌‌‌ و پیلانه‌‌‌کانی ئه‌‌‌و ریکخراوه‌‌‌ تیرۆریستییه‌‌‌ بزانن".

هه‌‌‌روه‌‌‌ها گوتوویه‌‌‌تی: "له‌‌‌ناو ئه‌‌‌و به‌‌‌ڵگه دا، تۆماری ده‌‌‌نگی حه‌‌‌مزه‌‌‌ی کوڕی ئۆسامه‌‌‌ بن لادن و 79 هه‌‌‌زار دۆسێی ده‌‌‌نگی و 10 هه‌‌‌زار تۆماریی ڤیدیۆیی و 18 هه‌‌‌زار به‌‌‌ڵگه‌‌‌ی تایبه‌‌‌ت به‌‌‌ ئوسامه‌‌‌ بن لادن هه‌‌‌یه‌‌‌ و یاداشته‌‌‌کانی بن لادنیش به‌‌‌شێکی به‌‌‌ڵگه‌‌‌کان پێکده‌‌‌هێنن".

به‌‌‌گوێره‌‌‌ی زانیارییه‌‌‌کانی رۆژنامه‌‌‌ی گاردیانی بریتانیا، که‌‌‌ له‌‌‌ پێگه‌‌‌یه‌‌‌کی ئه‌‌‌مریکییه‌‌‌وه‌‌‌ گواستوویه‌‌‌تییه‌‌‌وه‌‌‌ ئه‌‌‌ویش کۆمه‌‌‌ڵێک له‌‌‌و به‌‌‌ڵگه‌‌‌نامانه‌‌‌ی له‌‌‌ "سی ئای ئه‌‌‌ی" ئه‌‌‌مریکییه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌ستکه‌‌‌وتووه‌‌‌، ته‌‌‌ئکید ده‌‌‌کاته‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ "19 لاپه‌‌‌ڕه‌‌‌ی به‌‌‌ڵگه‌‌‌کان، په‌‌‌یوه‌‌‌ندی سه‌‌‌لمێنراوی رژیمی ئێران به‌‌‌ ئەلقاعیده‌‌‌ ده‌‌‌سه‌‌‌لمێنێ".

ئه‌‌‌و به‌‌‌ڵگه‌‌‌نامانه‌‌‌ ئاشکرای ده‌‌‌که‌‌‌ن که‌‌‌ "رژیمی ئێران پێشنیازی بۆ رێکخراوی ئەلقاعیده‌‌‌ کردووه‌‌‌، ئه‌‌‌گه‌‌‌ر هێرش بکه‌‌‌نه‌‌‌سه‌‌‌ر به‌‌‌رژه‌‌‌وه‌‌‌ندییه‌‌‌کانی ئه‌‌‌مریکا له‌‌‌ سعوودیه‌‌‌ و وڵاتانی دیکه‌‌‌ی که‌‌‌نداو، له‌‌‌به‌‌‌رامبه‌‌‌ردا پشتیوانی رێکخراوه‌‌‌که‌‌‌ ده‌‌‌که‌‌‌ن و چه‌‌‌کیان ده‌‌‌ده‌‌‌نێ و له‌‌‌ سه‌‌‌ربازگه‌‌‌کانی حزبوڵڵای لوبناندا مه‌‌‌شق به‌‌‌ ئه‌‌‌ندامانی رێکخراوی ئەلقاعیده‌‌‌ ده‌‌‌که‌‌‌ن".


7 ساڵ و 19 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 22 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئاشکرابوونی پێوەندی نهێنی رژیمی ئێران و ئەلقاعیدە دژ بە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی

ئاشکرابوونی پێوەندی نهێنی رژیمی ئێران و ئەلقاعیدە دژ بە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران