حوکمی ئێعدامی دوو هاووڵاتیی کورد لە گرتووخانەکانی ورمێ و رەجائئ شاری کەرەج بەرێوەچوو.
حوکمی ئێعدامی دوو هاووڵاتیی کورد لە گرتووخانەکانی ورمێ و رەجائئ شاری کەرەج بەرێوەچوو.
بەپێی هەواڵەکان، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٠ ی خەزەڵوەری 1396، حوکمی ئێعدامی هاووڵاتییەکی خەڵکی خۆی بەناوی تەوحید محەمەدباقرلوو لە گرتووخانەی (دەریا)ی شاری ئورمیە بەڕێوە چووە.
ناوبراو بە تۆمەتی ”قەتڵی ئەنقەست“ دەستبەسەر و حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.
هەروەها رۆژی دووشەممە 8ی خەزەڵوەر لە گرتووخانەی رەجایی شاری کەرەج حوکمی سێدارەی هاووڵاتیەکی دیکەی کورد بەناوی موجتەبا غیاسوەند خەڵکی قەزوین بەرێوەچوو.
ناوبراو بەتاوانی کوشتنی ئەنقەست لەلایەن دەزگای قەزایی رژیمەوە حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپا بوو.