کرێکارێکی کورد لەبەشی بیناسازی لە شاری ورمێ بە هۆی کەمتەرخەمیی لەبەرچاو نەگرتنی ئاسایشی کار، بووە قوربانی.
کرێکارێکی کورد لەبەشی بیناسازی لە شاری ورمێ بە هۆی کەمتەرخەمیی لەبەرچاو نەگرتنی ئاسایشی کار، بووە قوربانی. بەپێی هەواڵ، ڕۆژ پێنجشەممە ١١ی خەزەڵوەری 1396، کرێکارێکی کورد بەناوی "م.ا" خەڵکی دێی "کورە ئەنزەل"ی شاری ورمێ لە کاتی کارکردن لە بینایەکی چەند نهۆمی بەربووە و گیانی لە دەست دا. هۆی کەوتنە خۆراوەی ئەو کرێکارە کەمتەخەمی و لەبەرچاونەگرتنی کەرەستەی ئاسایشی کار بووە.