دۆخی هەوا لە سنە مەترسیدارە
لە شاری سنە تۆز و خۆڵ لە هەوا هەتا 3 بەرانبەر زیادی کردووە. ئەو دۆخە مەترسی جیددی لە سەر ژیانی هاوڵاتیانی شاری سنە دروست کردووە.
لە شاری سنە تۆز و خۆڵ لە هەوا هەتا 3 بەرانبەر زیادی کردووە. ئەو دۆخە مەترسی جیددی لە سەر ژیانی هاوڵاتیانی شاری سنە دروست کردووە. تۆز و خۆڵ لە ئاسمانی شاری سنە لە سەر لەبەیانی رۆژی پێنج شەممە 11ی خەزەڵوەر، بە پێی پێوەرەکانی pm 2.5 بە 150 میکرۆگرەم لە هەر میترێکی چوار گۆشە گەیشتووە و لە دوای 7 ساعەت ئەو تۆز و خۆڵە بە 415 میکرۆ گرەم لە هەر مەترێکی چوارگۆشە زیادی کردووە. بەرێوەبەری گشتی پارێزگاری لە ژینگەی کوردستان رایگەیاند کە دۆخی هەوا لە کوردستان لە حالەتی مەترسیدار دایە.