ژنراڵ دەیوید پێترائوس سەرۆکی پێشووی رێکخراوی هەواڵگری ناوەندی ئەمریکا لە وتووێژێک لەگەڵ هەواڵدەری بلۆمبیرگ بە ئاماژە دان بە ستراتژی نوێی دۆناڵد ترامپ دژی رژیمی
ژنراڵ دەیوید پێترائوس سەرۆکی پێشووی رێکخراوی هەواڵگری ناوەندی ئەمریکا لە وتووێژێک لەگەڵ هەواڵدەری بلۆمبیرگ بە ئاماژە دان بە ستراتژی نوێی دۆناڵد ترامپ دژی رژیمی ئاخوندی ووتی: دەبێ بزانین لە ساڵی 2017 چ گۆرانێک هاتۆتە ئارا، لەبەر ئەوەی کە لەماوەی 60 رۆژی داهاتوو کە ترامپ رێکەوتنە ئەتۆمیەکەی لەگەڵ ئێران رەد کردەوە دەبێ ئەو رێکەوتنە چاک بکرێ یان بگۆردرێ و هەر بۆیە دەبێ چاوەروانی کۆنگرە بین بزانین لەبارەی یاسای تەحریمەکانی دژی رژیمی ئێران چ دەکات. ئەو یاسایانە سەبارەت بە بەرنامەی موشەکی و چالاکیە شەرئەنگێزەکانی رژیمی ئێران لە ناوچەکە و باقی شوێنەکانە کە بۆتە جێگەی نیگەرانی ئەمریکا.
ئەو بابەتە بە رێژەیەکی زۆر کاریگەری دەبێ لەسەر ئەو رووداوانەی لە ساڵی 2018دا روو دەدەن.
ژنراڵ پێترائۆس لەبارەی عێراقیشەوە وتی کە دەبێ سوونیەکان کە لەلایەن نووری مالیکیەوە پەراوێز خرابوون بهێندرێنەوە مەیدان.