هێزەکانی حیزبوڵڵای لوبنان بە پشتیوانی رژیمی ئێران و بە درێژەدان بە دستێوەردان لە ناوچە جۆراو جۆرەکان، هەرەشەیەکی زۆری بۆسەر ئاسایشی وڵاتانی عەرەبی هەیە.
هێزەکانی حیزبوڵڵای لوبنان بە پشتیوانی رژیمی ئێران و بە درێژەدان بە دستێوەردان لە ناوچە جۆراو جۆرەکان، هەرەشەیەکی زۆری بۆسەر ئاسایشی وڵاتانی عەرەبی هەیە.
ئەمیر موحەممەد بن سەلمان جێگری شای عەرەبستانی سعودی لەم دواییانەدا ئاماژەی بەم بابەتە کردوە و ووتوویەتی عەرەبستانی سعودی رێگەنادات کە حیزبوڵڵایەکی دیکە لە یەمەن سازبکرێ .
دەستێوەردانی تاقمە چەکدارەکانی حیزبوڵڵا لە لوبنانەوە هەتا یەمەن درێژەی هەیە. ئەوان چەکدارانی کودەتاچەکانی حوسی پەروەردە دەکەن و لە بەحرەین، کوەیت و ناوچەکانی دیکە بە روون و دیار دەستێوەردان دەکەن.
بەم بارەوە سامر ئەلسبهان وەزیری کاروباری کەنداوی فارس لە دەوڵەتی عەرەبستانی سعودی وتی بۆ کونترۆڵ کردنی هەموو ئەوانەی کە لەگەڵ چەکدارانی حیزبوڵڵا هاوکاری دەکەن دەبێت کارێکی دیار لە بواری سیاسی، ئابووری و راگەیاندن بگیرێتەبەر و لە ژێر چاودێری دابن. ناوبراو لە درێژەدا وتی دەبێ بۆ لەناوبردنی ئەوانە لە ناوخۆ و دەرەوە بە شێوەیەکی جیددی و بەهێز روبەرو بینەوە .
وەزیری سعودیە بە روونی وتی تاقمە چەکدارەکانی حیزبوڵڵا بە رێنمایی رژیمی ئێران دژی عەرەبستان شەڕ دەکەن.