رژیمی ئێران هەموو پێداویستیەکانی چەکدارکردن، چەک و تەقەمەنی، راهێنانی سەربازیی ئەلقاعیدەی دابین کردوە
تەلەفزبۆنی سکای نیوز ۱۲ی خەزەڵوەری ۹٦ هەواڵی دا: بە پێی ئەو بەڵگانەی کە ئاشکرا کراون لە لایەن رێکخراوی هەوڵگری ناوەندی ئامریکا، رژیمی ئێران هەموو پێداویستیەکانی چەکدارکردن، چەک و تەقەمەنی، راهێنانی سەربازیی ئەلقاعیدەی دابین کردوە تاکو بتوانن چالاکی سەربازی بکەن. بەڵگە بڵاو کراوەکان ٤·۰هەزار بەڵگەیە کە بەشێک لەوانە پێوەندی نێوان رژیمی ئێران و ئەلقاعیدەیە .
بە وتەی دامەزراوەی بەرگری لە دیموکراسی ۱۹لاپەرە لەم بەڵگانە پەیوەندی بە ئێرانەوە هەیە. بینراوە کە رژیمی ئێران لە بەرامبەر دانی پوڵ و چەک و تەقەمەنی سەربازی و پەروەردە کردنیان لە بنکەی حیزبوڵا لە لوبنان، داوای لە ئەلقاعیدە کردوە کە بەرژەوەندیەکانی ئامریکا و عەرەبستانی سوعودی و وڵاتانی عەرەبی بخاتە مەترسیەوەو هێرش بکاتە سەریان. هەروەها وزارەتی ئیتلاعاتی رژیمی ئێران ویزای داوە بە هێندێک لە ئەندامانی ئەلقاعیدە بۆ نێو خاکی ئیران و پشتیوانی کردوون و بە هەندێکیان ماڵی داوە.