یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

راوێژکاری ئاخوند خامنەیی: بەم نزیکانە هێرش دەکرێتە سەر شاری رەقە

راوێژکاری ئاخوند خامنەیی: بەم نزیکانە هێرش دەکرێتە سەر شاری رەقە
دەنگی خەباتی کوردستان

 عه‌‌‌لی ئه‌‌‌کبه‌‌‌ری ویلایه‌‌‌تی، راوێژکاری بەرزی ئاخوند خامنەیی رێبەری رژیمی ئێران رایگه‌‌‌یاند: "به‌‌‌م نزیکانه‌‌‌، سوپای سووریە له‌‌‌ رۆژهه‌‌‌ڵاتی فوراته‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ره‌‌‌و کۆنترۆڵکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی شاری ره‌‌‌قه‌‌‌ ده‌‌‌جوڵێت" له‌‌‌ کاتێکدا ترسێکی زۆر هه‌‌‌یه‌‌‌ ئه‌‌‌مریکا به‌‌‌شێوه‌‌‌یه‌‌‌کی بێ پێشینه‌‌‌ بینراو به‌‌‌شداریی شه‌‌‌ڕه‌‌‌که‌‌‌ بکات.

له‌‌‌کاتی دیداری نێوان ویلایه‌‌‌تی و سه‌‌‌رۆکی په‌‌‌رله‌‌‌مانی لوبنان، رۆژی هه‌‌‌ینی گوتوویه‌‌‌تی: "ئه‌‌‌مریکییه‌‌‌کان هه‌‌‌وڵی دابه‌‌‌شکردنی سووریا ده‌‌‌ده‌‌‌ن بۆ دوو به‌‌‌ش، به‌‌‌ڵام وه‌‌‌ک چۆن له‌‌‌ عێراق سه‌‌‌رکه‌‌‌وتوو نه‌‌‌بوون، له‌‌‌ سووریەش به‌‌‌هه‌‌‌مانشێوه‌‌‌ سه‌‌‌رکه‌‌‌وتوو نابن".

ئه‌‌‌و به‌‌‌رپرسه‌‌‌ی رژیم‌ گوتوویه‌‌‌تی: "به‌‌‌ زووترین کات هێزه‌‌‌کانی حکومه‌‌‌تی سووریە و گرووپه‌‌‌ چه‌‌‌کداره‌‌‌کانی هاوپه‌‌‌یمانی له‌‌‌ رۆژهه‌‌‌ڵاتی فورات بۆ رزگارکردنی شاری ره‌‌‌قه‌‌‌ پێشەروی دەکەن".

ئه‌‌‌و قسانه‌‌‌ی ویلایه‌‌‌تی له‌‌‌ کاتێکدایه‌‌‌، مانگێک لەوە پێش محه‌‌‌مه‌‌‌د رامز ترجمان، وه‌‌‌زیری راگه‌‌‌یاندنی حکومەتی سووریە گووتی: "هیچ ناوچه‌‌‌یه‌‌‌کی سووریا به‌‌‌ رزگارکراو دانانرێت تا ئه‌‌‌وکاته‌‌‌ی هێزه‌‌‌کانی حکومه‌‌‌تی سووریا نه‌‌‌چنه‌‌‌ ناوییه‌‌‌وه‌‌‌ و ئاڵای سووریا به‌‌‌رزنه‌‌‌که‌‌‌نه‌‌‌وه‌‌‌، ئه‌‌‌وه‌‌‌ی له‌‌‌ ره‌‌‌قه‌‌‌ روویداوه‌‌‌و داعش ده‌‌‌رکراوه‌‌‌ کارێکی باشه‌‌‌، به‌‌‌ڵام پێویسته‌‌‌ هێزه‌‌‌کانی حکومه‌‌‌تی سووریا بگه‌‌‌ڕێنه‌‌‌وه‌‌‌ شاره‌‌‌که‌‌‌، بێ ره‌‌‌چاوکردنی ئه‌‌‌وه‌‌‌ی چ هێزێکی تێدایه‌‌‌".

ئه‌‌‌و قسه‌‌‌ و لێدوانانه‌‌‌ له‌‌‌ کاتێکدایه‌‌‌، هێزه‌‌‌کانی سووریەی دیموکراتی به‌‌‌ پاڵپشتی ئه‌‌‌مریکا، ماوه‌‌‌ی که‌‌‌متر له‌‌‌ مانگێکه‌‌‌ شاره‌‌‌که‌‌‌یان کۆنترۆڵکردووه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌، پاش ئه‌‌‌وه‌‌‌ی له‌‌‌ مانگی مارسی ساڵی 2013 وه‌‌‌ که‌‌‌وتبووه‌‌‌ ده‌‌‌ست چه‌‌‌کدارانی داعش.


7 ساڵ و 19 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 7 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

راوێژکاری ئاخوند خامنەیی: بەم نزیکانە هێرش دەکرێتە سەر شاری رەقە

راوێژکاری ئاخوند خامنەیی: بەم نزیکانە هێرش دەکرێتە سەر شاری رەقە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران