بەهۆی دەستێوەردانەکانی رژیمی ئێران لە وەلاتی لوبنان، وەک نارەزایەتەک سەعد حەریری سەرۆک وەزیری لوبنان دەستی لە کارکێشایەوەو هێرشیکردە سەر رژیمی ئێران و حیزبوڵڵای لوبنان.
راو لەو بارەوە گوتی: "بەکارهێنانی چەکی حیزبوڵڵا لەدژی خەڵکی لوبنان و سووریە رەتدەکەینەوە، حیزبوڵڵا بە چەک ئەمری واقیع لە لوبنان دەسەپێنێت". گوتیشی: "دەستێوەردانی حیزبوڵڵا کێشەی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبیدا بۆ دروستکردووین".
سەعد حەریری ئاماژەی بە رۆڵی رژیمی ئێران کرد لە کێشەکانی لوبنان و گوتی: "ئێران لە هەر شوێنێک بێت کێشە و فیتنەی تێدا دەبێت". سەعد حەریری گوتیشی: "دەستەکانی ئێران لەناوچەکەدا دەبڕدرێن".
سەرۆکوەزیرانی لوبنان بە ئاماژەدان بەوەی رژیمی ئێران کۆنترۆڵی ناوچەکە و بڕیاری سیاسی سووریە و عێراق دەکات گوتی: "ئێران دەیەوێت جیهانی عەرەبی وێران بکات بەڵام ئەو خراپەکارییەی ئێران بۆ ناوچەکە دەینێرێت، رووبەڕووی خۆی دەبێتەوە".