به بۆنه‌ی جێژنی خاوه‌ندکار پیرۆزبایی گه‌رم پێشکه‌ش به هاونیشتمانی کوردی یارسان و تێکرای هۆگرانی ئه‌و جێژنه ده‌که‌م.
به بۆنه‌ی جێژنی خاوه‌ندکار پیرۆزبایی گه‌رم پێشکه‌ش به هاونیشتمانی کوردی یارسان و تێکرای هۆگرانی ئه‌و جێژنه ده‌که‌م.
جیژنی خاوه‌ندکار جیژنی به‌شیکی گرینگ له هاونیشتمانیانی کوردستانه، ئه‌و هاونیشتمانیانه‌ی که سته‌می زۆریان لیکراوه‌و زیانی زۆریان له لایه‌ن ده‌سه‌لاتی ملهوری ئاخوندی پی گه‌یشتوه.
به‌و هومیدی تێکرای بیروباوه‌ر و مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه‌و که‌لتوره جیاوازه‌کان له کوردستان له خه‌بات بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی سته‌مگه‌ری و بێدادی ده‌سه‌لاتی دیکتاتۆری ئاخوندی له ئێران و بۆ روخانی ئه‌و رژیمه سته‌مگه‌ره‌و، بۆ ده‌سته‌به‌رکرانی ئازدی و به‌رابه‌ریی له نێوان تێکرای دانیشتوانی نیشتمان، به که‌لتور و مه‌زهه‌ب و بیروباوه‌ره جیاجیاکان و بۆ به‌رانبه‌ریی ژن و پیاو تێ بکۆشن.
سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران یه‌کیک له ئامانجه‌کانی تیکۆشانه له پێناو دابین کردنی مافی هه‌موو پێکهاته‌و مه‌زهه‌ب و چینه جیاجاکانی کوردستان و به تایبه‌ت هاونیشتمانیانی یارسانه، وهه‌ر جۆره سته‌م وچه‌وسانه‌ویێک له به‌رانبه‌ر یارسانیانی به‌رێز له کۆمه‌لگای کوردستان و ئێران به توندی مه‌حکوم ده‌کات.
له گه‌ل پیرۆزبایی دوباره‌م به بۆنه‌ی جێژنی خاوه‌ندکارو به هیوای هاتنه‌دیی جێژنێکی گه‌وره‌ی دیکه که جێژنی روخانی حکومه‌تی سته‌مگه‌ری ئاخوندی له ئێران و دابین کرانی ده‌سه‌لاتی دیموکراتی و پارلمانی له ئیران.
بابه‌شیخ حوسێنی
سکرتیری گشتی
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
13ی خەزەڵوەری 1396