رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی بە ئیشارە بە ناردنی مەحمود ساڵحی و محەمەد نەزەری بەندکراوانی سیاسی بۆ نەخۆشخانە،
رۆژی شەممە 13ی خەزەڵوەری 1396 رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی بە ئیشارە بە ناردنی مەحمود ساڵحی و محەمەد نەزەری بەندکراوانی سیاسی بۆ نەخۆشخانە، لەبارەی خراپی دۆخی ئەو دوو بەندکراوەوە نیگەرانی دەربڕی.
لێبوردنی نێونەتەوەیی لەو راگەیەندراوەدا رایگەیاند، بەندکراوانی سیاسی مەحمود ساڵحی و محەمەد نەزەری بەهۆی خراپی خاڵیان لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بۆ نەخۆشخانە نێردراون و لە ماوەی مانەوەیان بە دەسبەن بە تەختی نەخۆشخانەوە بەستراونەوە.
بە پێی راپۆرتی لێبوردنی نێ,نەتەوەیی پێداگری بەرپرسانی قەزایی رژیمی ئێران بۆ بەکار هێنانی دەسبەند و پێ بەند، بە مەبەستی سووکایەتی بە بەندکراو ئازاردانیانە و لە هەندێ کاتدا بۆتە هۆی دواخستن و کەمتەرخەمی لە رەوتی چارەسەر کردنیان.