راگەیەنە حکومەتیەکان رایانگەیاند کە پەروەندەکانی کردەوەی خۆکوژی لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا یانی لە ساڵی 1390 هەتا 94، لە نێو ژناندا 66 لەسەد و لە پیاواندا 71
راگەیەنە حکومەتیەکان رایانگەیاند کە پەروەندەکانی کردەوەی خۆکوژی لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا یانی لە ساڵی 1390 هەتا 94، لە نێو ژناندا 66 لەسەد و لە پیاواندا 71 لەسەد بەرزبۆتەوە.
پێگەی حکومەتی خەبەر ئونلاین بە بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە نووسی: لە ساڵی 1390دا بەگشتی لە نێو پیاوان و ژناندا 2462 مردن تۆمار کراوە کە ئەو ئامارە لە ساڵی 1394 گەیشتووەتە 3234 کەس.
ئەو پێگەی رژیم نووسی: خۆکوژی لە کۆمەڵگەی ئێراندا بە شێوەیەکی سەرسوورهێنەر لە بەرزبوونەوەدایە، ئامارەکانی تایبەت بە خۆکوژی ساڵانێکە بە دروستی نادرێتە ناوەندە تایبەتەکان و راگەیاندنەکان، و وبە گشتی ئەو ئامارانە بۆ رای گشتی ئاشکرا ناکەن. لاوان لەو بەشەن کە زۆرترین مەترسی خۆکوژیان لێ دەکرێ. هەروەها ئامارەکان دەری دەخەن بەرزبوونەوەی رێژەی خۆکوژی لە نێو ژنانی ئێرانی لە یەک دەیەی دواییدا بەرزبوونەتەوە.