رۆژی یەکشەممە 14ی خەزەڵوەری 1396 هەواڵدەری ئاسوشیتدپرێس لە راپۆرتێکدا لەسەر سەردانی دۆناڵد ترامپ بۆ ژاپۆن نووسی کە دۆناڵد ترامپ بەرپرسایەتی هێرشی مووشەکی بۆسەر عەرەبستان بە کاری رژیمی ئێران دەزانێ.
بەپێی راپۆررتی ئەو هەواڵدەریە دۆناڵد ترامپ کە بۆ سەردانێکی 12 رۆژە بۆ وەڵاتانی ئاسیایی چووتە ژاپۆن، بە گەیشتنی بۆ ژاپۆن لە تۆکیۆی پێتەختی ئەو وەلاتە بە هەواڵنێرانی گوت: بە بروای من هێ{شی مووشەکی بۆ سەر عەرەبستان کاری رژیمی ئێران بووە. بەڵام بنکەی دژە مووشەکی ئێمە بەسەریدا سەرکەوت.
لە درێژدا ناوبراو دەڵێ: هیچ کەس توانای دروست کردنی ئەوەی کە ئێمە دروستی دەکەینی نیە و ئێمە ئەورۆ ئەو (دژە مووشەکە) لە تەواوی جیهان دەفرۆشین.
شایانی باسە رۆژی شەممە عەرەبستان هەواڵی خستنەخوارەوەی مووشەکێکی بالستیکی لە نزیک فرۆکەخانەی مەلەک خالیدی ریاز دا کە تاقمە چەکدارەکانی حوسی نزیک لە رژیمی ئێران هاویشتبوویان.