پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پاوانخوازی رژیمی ئێران، سەری بە با دەدات!

پاوانخوازی رژیمی ئێران، سەری بە با دەدات!

رژیمی ئاخوندی ئێران یەکێک لە رژیمە فاشیستەکانی ناوچەکەیە کە هەر لە سەرەتای بە دەسەڵات گەیشتنی خۆی وەک رژیمێکی فاشیزمی مەزهەبی نیشان داو دەستی کرد

عەلی بارامی

رژیمی ئاخوندی ئێران یەکێک لە رژیمە فاشیستەکانی ناوچەکەیە کە هەر لە سەرەتای بە دەسەڵات گەیشتنی خۆی وەک رژیمێکی فاشیزمی مەزهەبی نیشان داو دەستی کرد بە خۆسەپاندن و بەشێوەی جیاجیا دەستی گەیاندە وەڵاتان و بە بیانووی جۆاروجۆر دەستێوەردانی دەکرد، لە دوای 38 ساڵ ئێستا رژیم خۆی لە زۆرێک لە وەڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراستدا جێگیرکردووە و بە کردەوە دەسەڵاتی ئەو وەڵاتانە بەرێوەدەبات. ئەم رژیمە لە ئێستادا وا نیشان دەدا قارەمانی مەیدانەکە خۆیەتی و پرۆژەکانی ئیسراییل و ئەمریکا شکستیان هێناوە! و لە ئێستادا ئەوەی ماوەو پێی وایە دەبێ تەواوی بکات ئەو بەربەستە بچووکانەیە کە لەبەردەم پرۆژەی ئیمپراتوریەتی ئیسلامی (شیعە) هەن وەلایان بنێ و کارەکەی تەواو بکات.

بەڵام لەبەرامبەر ئەم هەنگاوانەی رژیمی ئێران دا بەرەیەکی گەورە دروست بووە کە هەموو کۆکن لەسەر دژایەتی کردنی چالاکیەکانی رژیم و پێیان وایە دەبێ بەری پێ بگیرێ، ئەویش هاوپەیمانی وەڵاتانی ئیسلامی سوننەیە بە پشتیوانی ئەمریکا و وەڵاتانی رۆژئاوایی. دەست پێکی ئەم هەنگاوەش لەدوای سەردانەکەی دۆناڵد ترامپ بۆ عەرەبستان و بەرێوەبردنی دانیشتنێکی بەرفراوان لە سەرۆکی وەڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە ریاز بوو. کە تیایدا هاوپەیمانیەکی عەرەبی بۆ بەرپەرچدانەوەی رژیمی ئاخوندی دروست بوو و ئەمریکاش پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ئە و هاوپەیمانیە راگەیاند. 

وەک دەبینین بەم دواییانەش ئیسراییل وەک زلهێزێکی ناوچەکە بەتەمایە هاوپەیمانیەکی دیکە و کاریگەر دژ بە رژیمی ئێران پێک بێنێ.

هاوکات ئەمریکا بۆ یەکەمجار پێی وایە دەبێ رژیمی ئێران گۆرانی بەسەردا بێ و ستراتژیێکی تایبەت بە بەرەورووبوونەوەی رژیمی ئێرانی راگەیاند و سوپای پاسداران باڵی سەربازی، ئەمنی و ئابووری ئەو رژیمەی کردە ئامانج و لە لیستی تیرۆردا جێگیری کرد و لە یەکەم هەنگاویشدا گەمارۆی خستە سەر 41 بەرپرس و ناوەندی ئابووری سوپای تیرۆریستی پاسداران.

لە بەرامبەردا رژیمی ئێران لە هەوڵدایە رۆڵی خۆی زیاتر لە رابردوو لە ناوچەکەدا نیشان بدات ئەویش بە بیانووی داعش بەشێوەی مەیدانی هاتە عێراق و بەناوی پشتیوانی لە هێزەکانی دژبەری داعش ناوچەی سوننەی بە یەکجاری هەڵتەکاند و دوای ئەوەش پەلاماردانی کەرکوک لە هەرێمی کوردستان و هەوڵەکانی بۆ کاڵ کردنەوەو لەناوبردنی ئەو هەرێمە کوردیەی کە لە قانوونی بنەرەتی عێراقدا وەک قەوارەیەکی سیاسی و دیفاکتۆیەک دیانی پێدا نراوە. هاوکات لە دوای ئازادکردنی شاری رەقە لەلایەن شەروانان و هێزەکانی سوریەی دیموکرات کە لەلایەن ئەمریکاوە راستەوخۆ و بە پێچەوانەی تورکیەی ئەندام لە ناتۆ پشتیوانی دەکرێ، رژیم هەوڵی تەواو دەدا بە هەموو شێوەیەک رەقە داگیر بکرێتەوە و دەوری کورد و هێزەکانی نزیک لە ئەمریکا لە سوریە کەم و لەناو ببات. لەلایەکی دیکەوە وەک ئیسراییل رایگەیاند لە لوبنانیش چالاکی و جموجوڵەکانی رژیم چووتە قۆناغێکی نوێ و ئیسراییل لە ترسی ئاسایشی خۆی لە سوریە پێگەکانی حیزبوڵای لوبنان و سوپای پاسدارانی کردە ئامانج، هاوکات لە دوو رۆژی رابردوودا پاسدار عەلی ئەکبەری ویلایەتی راوێژکاری ئاخوند خامنەیی سەردانی مەیدانی لوبنانی کردووەو ئەرکی جێبەجێ کردنی لەناوبردنی بەربەستەکانی بەردەم حیزبوڵا بووە کە سەعد حەریری سەرەکیترین و دیارترین کەس و سەرۆک وەزیری ئەو وەڵاتە بوو کە وەک لە راپۆرتەکاندا باس دەکرێ ناوبراو لە پیلانێکی تیرۆر کردن رزگاری بووەو خۆیشی دیانی بەوەدا ناوە کە هەوڵی کوشتنی دراوەو رژیمی ئێرانی تاوانبار کرد بەوەی لە هەر کوێ بێ فیتنەیە، هەوڵی کوشتنی ناوبراویش لە کاتێکدا دەدرێ کە راوێژکاری بەرزی ئاخوند خامنەیی رێبەری رژیم لە لوبنانەو دوو رۆژ لەوە پێش دانیشتنی لەگەڵ سەعد حەریری هەبووە.

وەک دیارە رژیم لە ئێستادا وەک هێزی سەرەکی و دەسترۆیشتووی ناوچەکە وەدیار دەکەوێ بەڵام هێزێکی توندئاژۆ و مەترسیداری وەک رژیمی ئاخوندی ناتوانێ‌ درێژە بەم رەوتە بدات، ئەو بێ دەنگیەی لەبەرامبەر رژیمدا دەبیندرێ کاتیە، لە راستیدا ناوچەکە لە ئێستادا زیاتر لە گۆمێکی مەند دەچێ و ئەوەی زۆرتر پەلەقاژەی تێدا دەکات زووتر دەخنکێ.

من پێم وایە ئەوەی بە جۆرێک بەر بۆ رژیم شل دەکرێ داوێکەو بۆی تەنراوە، هەتا زیاتر پێی لێ درێژ کات زیاتر پێوەدەبێ و روونە کە لەم نزیکانەدا کردەوەکانی رژیم بە زیان بەسەریدا دەشکێتەوەو لە داهاتوویەکی نزیکدا نەک لە ناوچەکەبەڵکوو لە ئێرانیشدا بۆ هەمیشە کۆدەکرێتەوەو کۆتایی بە پاوانخوازی ئاخوندانی بێ مێشک و دواکەوتوو دێ و سایەی شوومی ئەم رژیمە لەسەر خەڵکی ئێران و ناوچەکە بۆ هەمیشە هەڵدەگیرێ.

 


7 ساڵ و 16 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 3 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پاوانخوازی رژیمی ئێران، سەری بە با دەدات!

پاوانخوازی رژیمی ئێران، سەری بە با دەدات!

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران