23ی دیسامبری 2015 بەرامبەر بە 12ی رەبیعول ئەوەلی (1437)ی کۆچی، یادی لەدایکبونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی موحەممەد درودی خوای لەسەر بێ یە کە لە لایەن کۆمەڵانی خەڵکی موسلمانی کوردستان لە رێگەی رێوڕەسمی ئایینی تایبەت و خێر و چاکە پیرۆز رادەگیرێت.
هەر بەو بۆنەوە پیرۆزبایی گەرمی خۆم پێش کەش بە سەرجەم خەڵکی موسلمانی کوردستان رادەگەێنم و هیوام وایە ئەو یادە بەرزە ببێتە مایەی پەرەدان بە کردەوەی چاکە و رەوشتی بەرز لە ناو کۆمەڵگا و سێبەری ئەو یادە بەرزە ئارامی و هێمنی لە کوردستانی ئازیز دا دروست بکات و گەلی کورد زیاتر بە دەم یەک و لە خەمی یەک دابن. لەم یادە دا پشتیوانی خۆم لە برایان و خوشکانمان لە کوردستانی باکوور کە لە ژێر ستەمکارانەترین کردەوەکانی حکوومەتی ترکیا دا دەچەوسێندرێنەوە دەردەبڕم و ئومێد دەکەم ئەو رەوشە خەماوییە بە زووترین کات کۆتایی پێ بێ.
بە هیوای ئەو رۆژەی ستەم و زۆرداری لەسەر گردە زەوی بوونی نەمێنێ و مرۆڤەکان کۆتایی بە کوشتار و جینایەت لە دژی یەکتر بێنن .
دووبارە پیرۆز بێ یادی لەدایک بوونی حەزرەتی محەممەد ( د. خ)
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
بەرێوەبەری گشتی
بابەشێخ حسێنی
2ی بەفرانباری 1394