محەممەد نەزەری بەندکراوی سیاسی کورد لە دوای چاوپێکەوتن لەگەڵ پارێزەرەکانی کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا.
محەممەد نەزەری بەندکراوی سیاسی کورد لە دوای چاوپێکەوتن لەگەڵ پارێزەرەکانی کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا.
بەپێی هەواڵەکان، محەممەد نەزەری بەندکراوی سیاسی کورد رۆژی یەکشەممە ١٤ی خەزەڵوەری 1396 دوای ٩٩ ڕۆژ کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێناوە.
بەپێی راپۆرتەکان محەممەد نەزەری رۆژی یەکشەممە توانیویەتی لەگەڵ دوو کەس لەو پارێزەرانەی کە بنەماڵەکەی دیارییان کردووە چاوپێکەوتنی هەبێت و دوای ئەوەی بەڵێنیان داوە کار بۆ ئازادکردنی بکەن، کۆتایی بە مانگرتنەکەی خۆی هێناوە.
محەممەد نەزەری، زیندانیی سیاسی کورد، خەڵکی شاری “ساین قەڵا”، ڕۆژی ٩ی جۆزەردانی ساڵی ٧٣ی کۆچی خۆری، لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی سپای ئەبووزەری شاری بۆکانەوە دەستبەسەر کرا و هەتا ئێستا لە مافی هەر جۆرە مەرەخسیەک بێ بەش کراوە.