٩٠ لەسەدی منداڵانی کار لە ئێران، لە لایەن خاوەن کارەکانیانەوە دەسترێژی سکسیان دەکرێتە سەر.
٩٠ لەسەدی منداڵانی کار لە ئێران، لە لایەن خاوەن کارەکانیانەوە دەسترێژی سکسیان دەکرێتە سەر.
ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی کۆچی خۆری ڕۆژنامەی حکومەتی "شەهروەند" لە زاری ڕەزا قەدیمی بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی رژیم ڕایگەیاند: کە لە کۆی ٤٤٠ ٠ کەس کە لە شەقامەکانی تاران کۆ کراون، ٤٠ ٠ یان منداڵ بوونە و بەپیێ توێژینەوەکان ٩٠ %ی ئەو منداڵانە ئازاری جنسی دراون.
قەدیمی وتیشی: ئەو منداڵانە رۆژ تا ئێوارە لەسەر شەقامەکان کار دەکەن، پاشان کە دەگەڕێنەوە، خاوەن کارەکانیان دەستدرێژی سکسیان دەکەنە سەر و بە گشتی ئازاری جنسی دەدرێن.
هەروەها ناوبرا ئاماژەی بەوە کرد، کە منداڵانی ژێر تەمەن ١٥ ساڵ ڕێژەیان لەسەر شەقامەکان زیادی کردووە، کە ئەوە مەترسییە لەسەر کۆمەڵگای ئێران و توێژینەوەکان پیشان دەدەن ئەو منداڵانە لە پاکستان و ئەفغانستان دەهێندرێنە ئێران.
ئازار دانی منداڵان بەگشتی لە کۆمەڵگای ئێران، وەک دیاردەیەکی قەدەغە چاوی لێ دەکرێت و هیچ کەس بایەخی پێ نادات و ڕێگای یاسایش، بکەرانی ئەو دیاردەیه ناگرێتەوە.