سەرۆککۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا لە نامەیەکدا بۆ مەجلیسی نوێنەران و سێنای ئەو وڵاتە، دۆخی نائاسایی لەبارەی مەترسییە شاراوەکانی رژیمی ئیرانی درێژ کردەو
سەرۆککۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا لە نامەیەکدا بۆ مەجلیسی نوێنەران و سێنای ئەو وڵاتە، دۆخی نائاسایی لەبارەی مەترسییە شاراوەکانی رژیمی ئیرانی درێژ کردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٥ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ کۆچی خۆری، بە ناردنی نامەیەک بۆ سەرۆکایەتی دوو مەجلیسی سێنا و نوێنەران، بە جەخت کردنەوە لەسەر نائاسایی بوونی پەیوەندییەکانی نێوان رژیمی ئێران و دەوڵەتی ئامریکا، دۆخی نائاسایی ئەو وڵاتەی سەبارەت بە رژیمی ئێران بۆ ماوەی ساڵێکیتر درێژ کردەوە.
ترامپ لە بەشێکی ئەو نامەیەدا ڕایگەیاندووە، بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ هەڕەشە نائاساییەکانی ڕژیمی ئێران که مەترسی جیددی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی، سیاسەتی دەرەوە و ئابووری ئامریکا دروست کردووە، پێویستە ماوەکەی بۆ یەک ساڵی تر درێژ بکرێتەوە.
ترامپ بۆ یەکەمین جار بڕیاری دۆخی نائاسایی بەپێی فەرمانی ئیجرایی ١٢١٧٠ ی لە بەرانبەر ئێراندا درێژ کردەوە.
بڕیاری ١٢١٧٠ ی ئامریکا ١٠ ڕۆژ دوای هێرشی خوێندکارانی پێڕەوی خەتی ئیمام کە هێرشیان کردە سەر باڵوێزخانەی ئامریکا و هەروەها بارمتەگرتنی فەرمانبەرانی ئامریکا دەرکراوە.
ئەو بڕیارە بۆ سەردەمی بیل کلینتۆن سەرۆکی پێشووی ئامریکا، لە ساڵی ١٩٩٥ی زایینی دەگەڕێتەوە، کە هەندێک گەمارۆی ئابووری دژ بە ئێران لە خۆ دەگرێت.