لە دوای هێرشی موشەکی چەکدارانی حوسی بۆ ریازی پێتەختی سعودیە، عادل الجوبێر وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سعودی رۆژی دو شەممە 15ی خەزەڵوەر، هۆشداری دایە رژیمی ئێران
لە دوای هێرشی موشەکی چەکدارانی حوسی بۆ ریازی پێتەختی سعودیە، عادل الجوبێر وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سعودی رۆژی دو شەممە 15ی خەزەڵوەر، هۆشداری دایە رژیمی ئێران کە ریاز هیچ جۆرە پێشێل کردنێکی ئەمنیەتی، نەتەوەی خۆی قەبوڵ ناکات.
ناوبراو لە تویتێکی خۆیدا وتی: دەست تێوەردانەکانی رژیمی ئێران لە ناوچەکەو بۆ سەر ئەمنیەتی وڵاتانی دراوسێ زیانبارە و کاریگەری لەسەر ئاسایش و ئەمنیەتی نێودەوڵەتی دادەنێ. ئێمە رێگە بە هیچ جۆرە پێشێل کردنێکی ئەمنیەتی ڵاتەکەمان نادەین.
ناوبراو وتی: عەرەبستان بە مافی خۆی دەزانێ کە لە بەرانبەر سیاسەتی دوشمنکارانەی رژیمی ئێران پارێزگاری لە خۆی بکات.
سەرهەنگ تورکی المالکی وتەبێژی هاوپەیمانی عەرەبی بەسەرکردایەتی عەرەبستان لە کۆنفرانسێکی هەواڵدەری رۆژی یەک شەممە 14ی خەزەڵوەر وتی: رژیمی ئێران لە هەنگاوێکی دوشمنکارانەدا لە دژی عەرەبستان، موشەکی بالستیکی داوە بە چەکدارە حوسیەکان.
هەروەها وتیشی: هۆکاری بەردەوامبوونی شەر لە یەمەن، پارێزگاری کردنی رژیمی ئێرانە لەرووی ماددی و سەربازیەوە کە دەیکات لە گروپە چەکدارەکانی حوسی.
ناوبراو وتیشی: تەنیا هۆکاری زیادبوونی شەرو هەرەشەی بەردەوامی موشەکی حوسیەکان، بە پشتیوانی رژیمی ئێران و حزب اللەی لوبنانە لە چەکدارە حوسیەکان. تاران و حزب اللە بە چەک و مەشق پێکردنی سەربازی یارمەتی چەکدارە حوسیەکان دەدەن.
هەوەها وتیشی: موشەکەکان و سەکۆکانی لەلایەن رژیمی ئێرانەوە گەیشتۆتە دەستی چەکدارە حوسیەکان، هیچ رژێمێک وەک رژیمی ئێران پشتیوانی لە چەکدارە ترۆریستیەکان ناکات دژی وڵاتەکانی خۆیان لە ناوچەکەدا.