رۆژی دووشەممە 15ی خەزەڵوەری 1396 سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران پێشوازی لە شاندێکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان کرد.
رۆژی دووشەممە 15ی خەزەڵوەری 1396 سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران پێشوازی لە شاندێکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان کرد.
شاندی سازمانی خەبات پێکهاتوو لە بەرێزان ، سەید کامیل نورانی فەرد ئەندامی دەفتەری سیاسی، بەختیار عەزیزی، شیلان محەمەدی و شۆڕش حاجی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی بە گەرمی پێشوازییان لە شاندی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان کە پێکهاتبوون لەرێزان، رەزا کەعبی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی، سادق زەندی ئەندامی دەستەی کارگێڕیی، جەعفەر محەمەد ئەمینی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیو ئارام مودەڕسی بەرپرسی پەیوەندییەکانی هەولێری کۆمەڵە کرد.
لەودیدارە دۆستانەیە دا چەندین تەوەری جێگەی سەرەنجی دوو لایەن باس و ئاڵوگۆری بیرورای لەسەر کرا. دوایین پێشهات و سیاسەتی نێودەوڵەتی و بارودۆخی ناوچەکە و بە تایبەتی دۆخی ئێران و جوڵانەوەی رزگاریخوازیی گەلی کورد لە کوردستانی ئێران و هەل و مەرجی هەستیاری هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی ئێران لەو باس و تەوەرانە بوون کە کۆبوونەوەکەی بۆ تەرخان کرا. لە کۆی باس و بیروراگۆرینەوەکان دوولایەن لەسەر ناسک بوونی دۆخی کورد بە گشتی و خێرابوونی ئالوگۆرەکان هاونەزەربوون و وەک وەڵامێک بو ئەو دۆخە کاری جیددی بۆ پێکهێنانی ئیتلاف و بەرەی هاوکارییان بە گونجاوترین رێگە بۆ بەدەمەوەچوونی لە هەر ئالوگۆر و وەرچەرخانێک زانی .
لە کۆتایی دیدارەکە سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی زەحمەتکیشانی کوردستان لەسەر پێوەندیی و دۆستایەتی لە مێژینەیان پێداگرییان کردەوە و ئامادەیی خۆیان بو هەنگاوەکانی دواتر لەچوارچێوەی هاوکاریی زیاتر دەربری.