قەزگای قەزایی جینایەتکاری رژیم حوکمی ئێعدامی سێ بەندکراوی کوردی لە بەندیخانەی ورمێ جێبەجێ کرد.
قەزگای قەزایی جینایەتکاری رژیم حوکمی ئێعدامی سێ بەندکراوی کوردی لە بەندیخانەی ورمێ جێبەجێ کرد.
بەپێی هەواڵەکان، بەرەبەیانی رۆژی سێ شەممە ١٦ی خەزەڵوەر، دەزگای جینایەتکاری رژیمی ئاخوندی لە بەندیخانەی ورمێ حوکمی ئێعدامی چوار بەندکراو کە سێ کەسیان کورد بوون جێبەجێ کرد.
ناوی ئەو چوار ئێعدام کراوە بریتین لە:
ئەسغەر ڕەنجبەر خەڵکی ئورمیە کە ٥ ساڵە لە بەندیخانە ڕاگیراوە.
حوسێن باشۆکی خەڵکی نەغەدە کە ٥ ساڵە لە بەندیخانە ڕاگیراوە.
هیدایەت شێرزاد خەلکی ئورمیە کە ٧ ساڵە لە بەندیخانە ڕاگیراوە.
عەلیڕەزا زارعی خەڵکی تاران.