رۆژی سێ شەممە 16ی خەزەڵوەر سکای نیوز بڵاوی کردەوە کە، محەمەد بن سەلمان جێگری پاشای عەرەبستان رایگەیاند: دانی مووشەک بە هێزەکانی حوسی لەلایەن رژیمی ئێرانەوە دەستدرێژی راستەوخۆی سەربازی و شەر دژ بە عەرەبستانە بە حیساب دێ.
جێی ئاماژەیە رۆژی دوو شەممە عەرەبستان هێرشی مووشەکی حوسیەکان کە لەلایەن رژیمی ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێ وەک شەری رژیمی ئێران لەگەڵ عەرەبستان پێناسە کرد و وتی: عەرەبستان ئەو مافە بە خۆی دەدا کە لە کاتێکی لەباردا وەڵامی هەبێ.