هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئاخوندی ئێران هێرشیان کردە سەر یەکێک لە گوندەکانی شاری پیرانشار، و دەستیان بە سەر ژمارەیەکی زۆر لە کەلوپەلی کاسبکاراندا گرتووه.
هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئاخوندی ئێران هێرشیان کردە سەر یەکێک لە گوندەکانی شاری پیرانشار، و دەستیان بە سەر ژمارەیەکی زۆر لە کەلوپەلی کاسبکاراندا گرتووه.
بەپێی هەواڵ، ڕۆژی سێشەممە ١٦ی خەزەڵوەر، هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئێران، چوونە سەر گوندی "مشکان"ی سەر بە شاری پیرانشار و دەستیان بە سەر ٦ ماشین و ٢٠ ئەسپی کاسپکاران داگرت.
لە لایەکی دیکەوە، شەوی ڕابردوو، هێزە ئینتزامییەکانی رژیم لە پاسگای "نەجەفی" ناوچەی پیرانشار، تەقەیان لە ژمارەیەک کاسبکار کرد و ئەم ڕووداوەش بوو بە هۆی کوژرانی ئەسپی کاسبکاڕێکی کورد.