و: شیلان محەممەدی
لەنێو کۆی قەیرانە کۆمەڵایەتیە مەرگهێنەرەکانی وەڵاتی ئێران کە ئەمرۆ خەڵکی وڵاتەکەمانی خستۆتە ناو گێژاوی هەژاری و ماڵوێرانی، دیاردەی ئێعتیاد و
و: شیلان محەممەدی
لەنێو کۆی قەیرانە کۆمەڵایەتیە مەرگهێنەرەکانی وەڵاتی ئێران کە ئەمرۆ خەڵکی وڵاتەکەمانی خستۆتە ناو گێژاوی هەژاری و ماڵوێرانی، دیاردەی ئێعتیاد و بڵاوبوونەوەی بە شیوەیەکی سەرسوورهێنەرانەی ئەو دیاردەیەیە، بە تایبەتی لە نێو ژنان و خوێندکاران و قوتابیان گەیشتۆتە ئاستێک کە دەبێ بلێین ئەو دیاردە شوومە ماڵوێرانکەرە بۆتە کێشەیێکی شووم و چارەسەرنەکراو، هەتا ئەو رژیمە لەسەر کار مابێ هیچ ئاسۆیێک بۆ گۆڕینی ئەو دۆخە بەدی ناکرێ.
لە پێناسەی هەلومەرجی هەژێنەری ژنانی موعتاد لە وڵاتدا، میدیاکانی رژیم وێرای دان پیانان بە دەورو نەقشی دژە ژنانەی یاساکان لە ژێر دەسەڵاتی دژە مرۆڤانەی رژیمی ئاخوندی وەک هۆکاری سەرەکی ئەو دیاردە شومە دژە مرۆڤانەیە دەنووسن (هەواڵدەری حکومەتی میزان 20ی خاکەلێوەری 96): کاتێک لە کۆمەڵگایەکدا ئێعتیاد لە نێوان ژناندا پەرە دەستێنێ مانای وایە کە رێژەی موحیببەت و خۆشەویستی و سۆز و پێوەندی سۆزدارانە لە کۆمەڵگادا دابەزیوە، یاخود بە مانایەکی دیکە پێداویستیە سۆزداریەکانی ژنان دابین نەکراوەو پشتیوانی پێویستیان لێ نەکراوە، ئەمەش وای کردووە کە ئاستی دڵەراوکێ و هەست نەکردن بە ئاسایشی ژنان لە کۆمەڵگادا زیادی کردووە و وای کردووە کە ژنان پەنا بەرنە بەر کۆمەڵێک دیاردەی مەترسیدار کە یەکێک لەو دیاردانە ئێعتیادە.
هەواڵدەری حکومەتی ئارمان (9ی گەلاوێژی 96) لە وتارێکدا بە ناونیشانی 10 میلیۆن کەس لە ئێراندا گرفتاری بابەتی ئێعتیادن، لە زمانی وەزیری تەندروستی دەوڵەتی ئاخوندی رۆحانیەوە دەنووسێ: هەلو مەرجی ئێعتیاد لە وڵاتدا هیچ باش نیە، زیاد بونی ئێعتیاد لە وڵاتدا هۆکاری خراپ بیرکردنەوەو کەمتەرخەمی و رەفتاری ئێمە مەسئولەکانە کە لە باری جیاجیای فەرهەنگی، ئابوری، سیاسی و کۆمەڵایەتی بوونی هەیە. هۆکاری ئەوەی کە لە کۆنترۆڵ کردنی ئێعتیاد سەرکەوتوو نەبووین، نەبوونی بەلێنی سیاسیە لە نێو بەرپرساندا، قسەی زۆرمان کردووە بەڵام کردەوەکانمان بە پێچەوانەی قسەکانمانە.
وەزیری تەندروستی ئاخوند رۆحانی وێرای تەئکید لەسەر پەرەسەندنی رۆژانەی رێژەی ئەو دیاردە شوومە، وتی: ئامارگەلێکی جیاواز بوونی هەیە، بەڵام هەستی من ئەوەیە کە هەتا ئەگەر ئامارەکان لە خوار ئەو ئامارە رەسمیانەشەوە بن، دیسان پێویستە سەرنج بخەینە سەر ئەوەی کە هەر خانەوادەیەکی ئێرانی لە نێوان چوار بۆ پێنج کەسن و هەر موعتادێک هەموو خێزانەکەی تووش دەکات، بۆیە لە وەڵاتدا نزیک به 10 ملیۆن کەس گرفتاری ئیعتیادن.
له نمونەیەکی دیکەدا هەواڵدەری مەجلیسی رژیم ناوسراو بە خانەی میلەت 5ی گەلاوێژی 96 لە زمانی یەکێک لە ئەندامەکانی مەجلیسەوە دیان بە پەرەسەندنی 2 ئەوندەی بەکارهێنانی سیگار لە نێو کچاندا دەکاو ئاوا دەنووسێ: بەداخەوە رێژەی بەکارهێنانی (دخانیات) لە وەڵاتد بەتایبەت لە نێوان کەسانی کەم تەمەن و کچاندا زۆر بە توندی لە پەرەسەندندایە و دزێوی بەکارهێنانی سیگار و قلیان لە نێو ژنانی وەڵاتدا لەناوچووە. سەرچاوەکان ئاماژەیان بە زیاد بوونی دو بەرابەری بەکارهێنانی سیگار کردووە لە نێو کچاندا، کە ئەمەش ئاگادارکردنەوەیەکی مەترسیدارە کە پێویستە دەسەڵاتداران گرینگی پێ بدەن.
ئەو ئەندامەی مەجلیسی رژیم وێرای دیانپێدانان بە نەبوونی سەرگەرمی سالم و بێکاری کە ئەوانەی وەک هۆکاری کاریگەر بۆ ئەوەی لاوان روو لە دوکەڵ بکەن، مافیای بەهێزی دەوڵەتی بە دەستەکانی پشتی پەردە ناوبردووە و دەڵێ: مەوادی کێشان وەک مەوادی موخەدیر دیاردەیەکی چەند لایەنەیە و پرسی کۆمەلایەتی، ئابووری و سیاسی زۆری لە پشتە. هەر چەند دەستەکانی پشتی پەردە کەسانی مەسڵەحەتخواز رێگرن لەبەردەم جێبەجێ کردنی قانوونەکان و رێگری لەبەردەم زیاد کردنی ماڵیات دەکەن چوونکە مەساڵحی ئەوان دەکەوێتە مەترسیەوە.
لە درێژەی ئەو زنجیرە دان پێدانانەی رژیمی دژە مرۆڤە، کە هەواڵدەری ایلنا 3ی رەزبەری 1396 لە وتارێکیدا بە ناونیشانی فشارە سۆزداری و رەوانیەکان هۆکاری سەرەکی زیادبوونی ئەم دیاردە شوم و دژە مرۆڤانەیە، له سیاسەتی رژیمی ئاخوندی دا بەستیەوە بە قانونە دژە دژنیەکەی، وە دەنوسێ: ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی لێکۆڵەرێک لەسەر ئێعتیادی ژنان لە ساڵەکانی 94 و 95 نیشانی دەدات کە: هۆی ئێعتیادی ژنان بە شێوەیەکی روون، جیاوازە لە هۆی ئێعتیادی پیاوان. ئەنجامەکانی ئەم لێکۆڵینەوە دەری دەخات کە بەهێزترین پێوەری ئێعتیادی ژنان، کاریگەری دەروونی، جەستەیی و دوابە دوای ئەوە بارودۆخی کۆمەڵایەتی، ئابوری و لە کۆتایشدا بەکارهێنانی وەک کەرەستە و فشاری دەروونیە.
هەواڵدەری ئیلنا پێی وایە کە قەیرانی ئیعتیاد بابەتێکی کۆمەلایەتیە نەک بریارێکی شەخسی و لەچەند رستەیەکدا بەتەشەرەوە دەسەڵاتی بێزارکەری ئاخوندی وەک هۆی سەرەکی ئەو دیاردە کۆمەلایەتیە دەناسێنێ و دەنووسێ: لە ماوەی چەند دەیەی رابردوو ئەو خوێندنەوەی لەسەر ئێعتیاد بۆ کۆمەڵگەمان کردووە کە خەتاباری ئەو بابەتە کەسەکانن نەک پێکهاتە، هەمیشە تاک خەتابارە نەک سیستەم، نە جادەی خراپ، نە ئوتوبووسە کۆنەکان، نە ئەو رانندانەی کە بۆ دابین کردنی بژێوی ژیان لە حەدی خۆیان زیاتر کار دەکەن، نە بودجەبەندی پەروەردە و بارهێنان. خەتابارەکان هەمیشە موعتادەکانن. موعتادیش کەسێکە کە بە هۆی لاوازی کەسایەتی و کێشەی خانەوادەیی موعتاد بووە نەک هۆی دیکە و زیاتر لەوە. هەر بۆیە رێگە چارەکانیشمان لە کۆتایی دا لە ئاستی تاک ناترازێ.
ئەم سەرچاوەیە لە درێژەدا بەو پەری رووهەڵمالراوی وێرای ئیعتراف بە کەمتەرخەمی و گوێ نەدان بە ئێعتیادی ژنان ئەویش کاتێک پێشبینی دەکرێ کە لە چەند ساڵی داهاتوودا بەکارهێنانی مەواد لە نێو ژناندا زیاتر پەرە دەستێنێ، و لە شیکردنەوەی بارودۆخی ئێستای ئەو ژنە ستەم لێکراوانە لە وڵاتدا نوسی: تەمەنی نێوەنجی یەکەم بەکارهێنانی مەواد لە ژناندا 21 ساڵەو تەمەنی نێوەنجی موعتاد بوون 24سالە. بەو مانایەی کە مەودای یەکەم بەکارهێنان تا موعتاد بوونی ژنان لە ئێران دا لە نێوان 3 ساڵدایە. نزیکەی 90 لە سەدی ئەو ژنانەی کە یەکەم تەجروبەی تاقی کردنەوەی مەوادیان هەیە لە نێوان تەمەنی 15 تا 27 ساڵی دان و 90 لە سەدی ئەو ژنانەی کە موعتاد دەبن لە نێوان تەمەنی 17 تا 31 ساڵیدان.
لایەنە گەورەو بێ پێشونەکانی ئەم دیاردە شومە و نامرۆڤانەیە کە بە هیچ پێوەرێک لە مێژووی وڵاتی ئیمەدا پێوانە ناکرێ و جێگەی قەبوڵ کردن نەبووە و نیە، بێگومان هۆکارەکەی دەگەرێتەوە بۆ سیاسەتی گەندەڵکارانەی رژیمی ئاخوندی کە پەرەدان بە نائومێدی و سەرکوتکردن، بە شێوەیەکی گشتی و پەرەسەندنی ئەم دیاردەیە لە نێو کچان و ژنان بە شێوەیەکی تایبەت، بە ئاشکراو راستەوخۆ هەوڵ ئەدات ئەم دیاردەیە پەرە بستێنێ.
جگە لە بیرورای دژە مرۆڤانەو سەدە نێوەراستی ئاخوندەکان لە بەرانبەر پێگەی(ژن) لە بۆنە ئینسانی و کۆمەڵایەتیەکان، تا ئەو جێگەی کە رژیمی ئاخوندەکان ستەمێکی چەند بەرانبەر بۆ ژنانی وڵات بە رەوا دەزانێ، بە ناچاری لە ژیانێکی پر لە وەحشەت و ترس بەسەر بردووە و دەبات. لەم بارەوە کە لەگەڵ بەکارهێنانی جۆرەها سەرکوتی هەوسار پچراو دژی ژنان و کچان، هەوڵ ئەدات کە شێوەی جیاواز و بە دانانی کۆمەلێک رێگری جۆراو جۆر لەسەر کارکردن و دامەزراندن و تەحسیل و پێشرەفتی ئەوان تایبەت بە ئایندە بێ باوەڕ دەکات، بەڵکو هیوایان لێ بستێنێتەوە و لە بەرانبەردا بە لێدانی شەپۆلێک لە سەرکوتی دەرونی و کۆمەڵایەتی، هەرچی زیاتر هەل و مەرج بۆ زیانی کۆمەڵایەتی بە شێوەیەکی گشتی و موعتاد بوون بە مەوادی موخەدیر بە تایبەت لە نێوان ژناندا پەرە بستێنێ، بۆ ئەوەی لەو رێگەوە لەگەڵ بە رەسمی ناساندنی ئەفکارە پیس و دژە مرۆڤانەکانی خۆیان لە سەرکوت و ترس و بێ هیوابوونی ئەوان، رێگە بۆ دەربازبوونی خۆی لە هەر جۆرە هەرەشەیەک بدۆزێتەوە.
لەوەش دا گومان نییە کە حەڵقەی ئەو زنجیرە بە یەکەوە لکاون و لە پێوەندییەکی راستەوخون لەگەڵ خەسارەتە کۆمەلایەتیەکانی وەک: هەژاری، بێکاری، پەراوێزنشینی و هتد... کە هەمووشی بەرهەمی سیاسەتە تێکدەرەکانی رژیمی جینایەتکاری ئاخوندییە کە لە ماوەی 4 دەیەی رابردوو لە راست خەڵکدا پەیرەویان کردووە.
لەم رووەوە دەبێ ئەو ئاکامە وەرگرین کە سیاسەتی موعتاد کردنی لاوان و ژنانی بێ بەش و چەوساوە لەهەمانکاتدا کە رێگەیێکە بۆ بیزنێس و داهاتی ئابووری بەرپرسانی مافیایی رژیم و سپای پاسداران، یەکێکە لە کاریگەرترین تاکتیکەکانی رژیمی دژە مرۆڤی ئاخوندیی بۆ مانەوە و هێشتنەوەی هێز لە دەستی خۆیاندا.