لە دوای دەست لە کارکێشانەوەی سەعد حەریری سەرۆکوەزیری لوبنان، هەریەکە لە وڵاتانی کووەیت و بەحرەین و وڵاتە یەکگرتووەکانی عەرەبی، لە دوای وڵاتی عەرەبستان داوایان
لە دوای دەست لە کارکێشانەوەی سەعد حەریری سەرۆکوەزیری لوبنان، هەریەکە لە وڵاتانی کووەیت و بەحرەین و وڵاتە یەکگرتووەکانی عەرەبی، لە دوای وڵاتی عەرەبستان داوایان لە هاوڵاتیانیان کردووە کە لە لوبنان بچنە دەرەوە.
هەواڵدەری ئاسۆشێتد پرێس دەڵێ: کووەیت دەستوری بە هاوڵاتیانی خۆی لە لوبنان داوە کە ئەو وڵاتە جێبێڵن، ئەوە لە کاتێکدایە کە پشێویەکان لە نێوان وڵاتانی بەیروت و عەرەبستانی سعودی بەرەو سەر دەچێ.
ئەم جوڵەیەی کووەیت دوا بە دوای جوڵەی هاوشێوەی عەرەبستانی سعودی و بەحرەینە. وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کووەیت لە راگەێندراوێکدا بڵاوی کردەوە کە ئەو بریارەی بۆ پێشگرتن لە هەرجۆرە رەنگدانەوەیەکی نەگەتیڤ لە لوبنان دەرکردووە.
عەرەبستانی سعودی رۆژی هەینی 19ی خەزەڵوەری 1396 داوای لە هاوڵاتیانی خۆی کردووە بەزووترین کات لە لوبنان بچنە دەرەوەو لە هیچ وڵاتێکەوە نەچنە لوبنان. چەند سەعاتێک لە دوای ئەوە هاوپەیمانی عەرەبی بە سەرۆکایەتی عەرەبستان یانی بەحرەین، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و کووەیتیش داوایان لە هاوڵاتیانی خۆیان کردووە کە خاکی لوبنان جێ بهێڵن.
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات هۆی ئەم داواکاریەی گەراندەوە بۆ باری نا ئاسایی وڵاتی لوبنان.