هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئاخوندی ئێران، لە شار و ناوچەکانی کوردستان بە تۆمەتی جۆراوجۆر بەردەوامە لە گرتن و راوەدوونانی هاووڵاتیانی کورد و لەشارەکانی چاڵدیران
هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئاخوندی ئێران، لە شار و ناوچەکانی کوردستان بە تۆمەتی جۆراوجۆر بەردەوامە لە گرتن و راوەدوونانی هاووڵاتیانی کورد و لەشارەکانی چاڵدیران و دێگولان ژمارەیەک هاووڵاتی کورد دەستگیر کراوە.
بەپێی هەواڵەکان، ڕۆژی پێنج شەممە ١٨ی خەزەڵوەری 1396، هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئێران لە شاری چالدێرانی پارێزگای ورمێ ٦ هاووڵاتیی کوردیان دەستبەسەر کردووە.
ناوی ئەو شەش دەسگیر کراوە کوردە بریتین لە: ”بەهمەن بروکی“ تەمەن ٢٥ ساڵ و کوڕی عەتا، ”محەممەد خەلیلی“ تەمەن ٢٦ ساڵ و کوڕی عەبدولمەجید، ”کەماڵ حەیدانلوو“ تەمەن ٤٠ ساڵ و کوڕی محەممەد ، ”غەسەنفەر حەیدانلوو” تەمەن ٢٧ ساڵ و کوڕی ئەحمەد، “ئیدریس حەیدانلوو” تەمەن ٣٥ ساڵ و کوڕی کەماڵ و “خالیس حەیدانلوو” تەمەن ٣٠ ساڵ و کوڕێ ڕەزا.
دەگوترێ دەستبەسەرکردنی ئەو شەش کەسە بە تۆمەتی هاوکاری هێزە سیاسیە کوردستانیەکانەوەیە.
لەلایەکی دیکەو لە شاری دێگولانی سەربە پارێزگای سنە هێزەکانی رژیم رۆژی سێ شەممە 16ی خەزەڵوەر، هاووڵاتیەکی ئەو شارەیان بەناوی خەبات ئەمیری دەستبەسەر کردوە. ئەو هاوولاتیە کوردیە بە تۆمەتی کاری سیاسی دەستگیر کراوە. خانەوادە خەبات هەوڵێکی زۆریان داوە بەڵام تا ئێستا شوێنی راگرتنی کورەکەیان بۆ روون نەبووەتەوە.