رۆژی شەممە 20ی خەزەڵوەری 1396 ئەندامێکی شۆرای پوڵ و ئیعتیباری رژیمی ئێران هەواڵی لە هاوکاری نەکردنی بانکە گەورەکانی جیهان لەگەڵ رژیمی ئێراندا و دۆخی پێوەندی ب
رۆژی شەممە 20ی خەزەڵوەری 1396 ئەندامێکی شۆرای پوڵ و ئیعتیباری رژیمی ئێران هەواڵی لە هاوکاری نەکردنی بانکە گەورەکانی جیهان لەگەڵ رژیمی ئێراندا و دۆخی پێوەندی بانکەکانی ئێران لەگەڵ بانکە پلە یەکەمەکانی جیهان نارەخسێ.
بەهمەنی عەبدوڵا٠Žهی وتی ئەوەی پێشبینی دەکرا لە دوای رێکەوتنی ناوکەیی پێوەندی ئابووری و بانکی ئێران ساز دەبێ وا دەرنەچوو و یەکێک لە هۆکانی ئەو هاوکاری نەکردنەی بۆ نەبوونی شەفافیەتی حیساباتی ماڵی بانکەکانی ئێران گەراندەوە.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: لە هەمان کاتدا ژمارەیەک لە بانکەکان لەگەڵ سیستەمی بانکی ئێران کار دەکەن بەڵام مەیدانی چالاکیان سنوردارە و چالاکی ئەو بانکانە وەڵامدەرەوەی پێویستیەکانی وەڵات لە ئاستی نێودەوڵەتیدا نیە و زۆر پێویستە پێوەندی لەگەڵ بانکە گەورە نێونەتەوەییەکان دروست بێ.
گروپی تایبەت بە هەنگاوی دارایی کە ناوەندێکی نێونەتەوەیی بەرپرس لە باری شەفافیەتی دارایی و بەرنگاربوونەوە لەگەڵ دابین کردنی سەرچاوەی دارایی تیرۆریزم و ساختەی پوڵە، لە دوایین کۆبوونەوەی خۆیدا کە سەرەتای مانگی نوامبری 2017 لە بۆینس ئایرسی پێتەختی ئارژانتین بەرێوەچوو، مۆڵەتی هەتا 31ی ژانویەی 2018ی بە رژیمی ئێراندا کە هەموو ئەو هەنگاوانە لەژێر چاودێری ئەو ناوەندەدا ئەنجام بدات.
ئەو ناوەندە هەروەها لەو راپۆرتەی خۆیدا ئیشارەی بە کۆتایی ئەو مۆڵەتەی بە رژیمی ئێرانی داوەو داوای لە رژیم کردووە کە هەنگاوی چاکسازی پێویست لە باری کەم و کوری لە بەشی بەرنگاربوونەوەی ساختەکاری پوڵ و دابین کردنی سەرچاوەکانی دارایی تیرۆریزم بخاتە بەرنامەی کاری خۆیەوە.