ئێوارەی ڕۆژی ٢٢ی دیسامبەری ٢٠ ١٥ کۆبونەوەی گشتی کومیتەی فینلاندی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە بەشداری ژمارەیێک لە ئەندامانی سازمانی خەبات لە وڵاتی فینلاند و بە ئامادەبوونی بەڕێز کاک بابەشێخ حوسەینی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات و هەروەها دۆست و کەسایەتی دێرین و نیشتمانپەر مامۆستا مەلا ئەبوبەکر فەلسەفی و هەروەها لە رێگەی سکایپ کاک جەلال خۆشکەلام ئەندامی کومیتەی ناوەندی و بەرپرسی کومیتەی ئوروپای سازمان بە ڕێوە چوو. لەسەرەتای کۆبونەوەکەدا ڕێزدار کاک بابەشێخ کورتەباسێکی لەسەرسیاسەت و مێژووی سازمانی خەبات پێشکەش کرد و بەخێرهاتنی مامۆستا مەلا ئەبوبەکر فەلسەفی کرد کە توانیویەتی بەشداری کۆبونەوەکە ببێ و سوپاسی کرد کە وەک کەسایەتیەکی دڵسۆز و تێکۆشەر و دۆستی نزیکی سازمانی خەبات هاوکاری کومیتەی فینلاندی کردوە و درێغی نەکردوە لە هاوکاری ڕێبازی سازمانی خەبات.
ئەندامانی بەشداربووی کۆبونەوەی کومیتەی فینلاند تێکڕا خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بە ئامادەبوونی بەرپرسی گشتی کاک بابەشێخ حوسەینی و هەروەها سوپاسی مامۆستا مەلا ئەبوبەکریشیان کرد کە دڵسۆزانە هاوکاری کردوین و هیوایان خواست کە لەداهاتوش دا بەهەمان شێوە سود لە ڕێنوێنیەکانی جەنابی مامۆستا وەربگرن.
هەروەها مامۆستا مەلائەبوبەکر لە سەر سیاسەت و هەڵوێستەکانی سازمانی خەبات بە تێکرا و مامۆستا سەید جەلال حوسەینی قسەی کرد و بەڵێنی دا کە وەک دۆست و لایەنگری سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بەردەوام بێ لە هاوکاری سازمانی خەبات بە تێکراو کومیتەی فینلاندو سپاسی بەڕێوەبەری سازمانی خەباتی کرد و خۆشحاڵی خۆی دەربری بۆ هاوکاری کردنی سازمانی خەبات.
بەژداربووانی کۆبونەوەکە پاش باسکردن لەسەر چۆنیەتی کار و چالاکیەکانی کومیتەی فینلاند و دانانی پلان و بەرنامە بۆ داهاتوی کومیتەکە کۆتاییان بە کۆبونەوەکە هێنا.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
کومیتەی فینلاند
22/12/2015