وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا: ئێران کێشەیەکی جیددیە لە خۆرهەڵاتی ناوەراستدا
هێزر نائورت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا لە کۆنفرانسێکی چاپەمەنیدا لەبارەی پشتیوانی رژیمی ئێران لە تاقمە میلیشیاییەکانی عێراق وتی: ئێمە بەباشی ئاگاداری کاری تێکدەرانەی رژیمی ئێرانین و پێمان وایە ئەو رژیمە کێشەیەکی جیددیە. ئێمە ئەو بە رەسمی دەناسین و وەڵاتانیش لەوە ئاگادارن.
ناوبراو لە کونفرانسی هەواڵی رۆژی پێنج شەممە 18ی خەزەڵوەری خۆیدا میلیشیاکانی عێراقی بە هێزی نیابەتی رژیمی ئێران زانی و وتی: ئەگەر ئێوە لەگەڵ هەندێ لە دۆستەکانمان خۆرهەڵاتی ناوەراست قسە بکەن، ئەوانیش سەرسەختانە پشتیوانیمان لێ دەکەن کە رژیمی ئێران کێشەیەکی جیددیە.