هەناردەکردنی نەوتی ئێران بۆ ئوروپا 39 لەسەدی دیکە کەمی کردووە. هەواڵدەری سپای پاسداران ناسراو بە فارس، بە بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە کەمکردنەکەی بۆ هەرەشەکانی ئەم
هەناردەکردنی نەوتی ئێران بۆ ئوروپا 39 لەسەدی دیکە کەمی کردووە. هەواڵدەری سپای پاسداران ناسراو بە فارس، بە بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە کەمکردنەکەی بۆ هەرەشەکانی ئەمریکا گێڕاوەتەوە و دەنوسێ: فرۆشتنی نەوتی ئێران بۆ ئوروپا کەمی کردووە و ئوروپاییەکان دەیانەوێ بەهۆی هەرەشەکانی ئامریکاوە کرینی نەوت لە ئێران وێرای بوونی رێکەوتنی بەرجام لەوەی ئێستا کەمتر بکرێ. هەواڵدەریە نێونەتەوەییەکان رایانگەیاندووە کۆی هەناردەکردنی نەوتی خاو و بەرهەمە گازیەکانی ئێران لە مانگی ئوکتۆبر لەچاو مانگی پێشتر بە رێژەی لە پێنجا یەک کەم دەکات و بە کەمترین ئاست لە 19 مانگی رابردوو دەگات.
چاوەروان دەکرێ رێژەی هەناردەکردنی نەوتی ئێران بۆ ئوروپا لە مانگی داهاتوودا بە 39 لەسەد دابەزین لەچاو مانگی پێشتر لە 837 هەزار بۆشکە بۆ 510 هەزار بۆشکە لە رۆژدا کەم دەکات. یانی ئیتالیا، ئیسپانیا، تورکیە و باقی وەڵاتان بە ریز 28، 77، 65 و 25 لەسەد کرینی نەوت لە ئێرانیان کەم کردووەتەوە.