دوو هاووڵاتیی خەڵکی شارۆچکەی نێ ی مەریوان بە تاوانی بەشداری لە ڕێوڕەسمی نەورۆز و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان بە چوار ساڵ زیندان مەحکوم کران.
دوو هاووڵاتیی خەڵکی شارۆچکەی نێ ی مەریوان بە تاوانی بەشداری لە ڕێوڕەسمی نەورۆز و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان بە چوار ساڵ زیندان مەحکوم کران.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی پێنج شەممە 18ی خەزەڵوەری 1396، دادگای رژیم لە شاری مەریوان حوکمی چوار ساڵ زیندانی بەسەر دوو هاووڵاتی خەڵکی شارۆچکەی“نێ” بەناوەکانی ئەمیر ئەرژەنگ و باسید ئەفشار سەپاندووە.
شارۆچکەی نێ یەکێک لەو شوێنانەی کوردستان بوو کە جەماوەرە قارەمان و شۆرشگێڕەکەی لەسەر داوای هاوبەشی هێز و لایەنە سیاسیەکان بەشێوەیەکی زۆر بە شکۆ پێشوازیان لە نەورۆزی جامانەکان کرد و تیایدا بەرێژەیەکی بەرچاو ئاڵای کوردستان شەکانەوە. بەڵام دوای چەند رۆژ هێزەکانی رژیم چوونە ئەو شارۆچکە و کەوتنە گرتنی ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی نێ.