دوکتور نه‌جمه‌دین که‌ریم پارێزگاری که‌رکوک له‌دیدارێکدا له‌گه‌ڵ رادیۆی NPRی ئەمریکا گوتی "چه‌ندینجار له‌لایه‌ن میلیشیاکانی سه‌ر به رژیمی ئێرانه‌وه په‌یوه‌ندیم
دوکتور نه‌جمه‌دین که‌ریم پارێزگاری که‌رکوک له‌دیدارێکدا له‌گه‌ڵ رادیۆی NPRی ئەمریکا گوتی "چه‌ندینجار له‌لایه‌ن میلیشیاکانی سه‌ر به رژیمی ئێرانه‌وه په‌یوه‌ندیم پێوه‌کراوه و داوایان لێ کردووم بگه‌ڕێمه‌وه ماڵه‌وه، مه‌به‌ستیشیان ئه‌وه بووه بمکوژن".
سه‌باره‌ت به گۆڕانکاریه‌کانی دوای 16ی ئوکتۆبه‌ریش له که‌رکوک، دوکتور نه‌جمه‌دین که‌ریم تەئکیدی کرده‌وه "ئه‌وه‌ی له که‌رکوک کرا خیانه‌ت بوو" له‌باره‌ی ناسنامه‌ی کەرکوکە گوتی "که‌رکوک هه‌ر به‌شێکه له کوردستان و سازش له‌سه‌ر ناسنامه‌که‌ی ناکرێت".
له به‌شێکی دیکه‌ی دیداره‌که‌دا له‌باره‌ی پشتیوانی جیهانی ده‌ره‌وه بۆ هه‌رێمی کوردستان که‌ریم به‌ئاشکرا رایگه‌یاند "به‌داخه‌وه له‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به پرسی کورده‌وه هه‌یه، ئه‌مه‌ریکی و ئه‌وروپیه‌کان دووڕوو بوون، ئێمه به‌ئاشکرا گوتمان ریفراندۆم واتای ده‌ستبه‌جێی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی نییه".
له 16ی ئوکتۆبه‌ردا حه‌شدی شه‌عبی و سه‌رانی سوپای پاسدارانی رژیمی ئێران هێرشیان بردە سەر شاری که‌رکوکو، به‌و هۆیه‌شه‌وه هه‌ره‌شه‌ی کوشتن له‌سه‌ر ژیانی زۆربه‌ی به‌رپرسانی کورد له‌و شاره درووست بوو، ناچا که‌رکوکیان به‌جێهێشت.