کاک بابەشێخی حوسێنی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی بوومەلەرزەکەی دوێنێی ناوچەکانی کوردستان و کوژران و بریندار
کاک بابەشێخی حوسێنی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی بوومەلەرزەکەی دوێنێی ناوچەکانی کوردستان و کوژران و بریندار بوونی ژمارەیەکی زۆر لە هاونیشتمانیان لە پارێزگای کرماشان لە کوردستانی ئێران و ناوچەکانی دیکەی کوردستان هاوخەمی خۆی لەگەڵ خەڵکی کوردستان و بەتایبەت کەس و کاری قوربانیان راگەیاندووەو شیفا و چاکبوونەوەی بۆ برینداران خواستووە و هاوکات داوای لە خەڵکی ناوچەکانی دیکەی کوردستان کردووە بەدەم خەڵکی زیان لێکەوتووی پارێزگای کرماشانەوە بچن.
دەقی پەیامی بەرێز سکرتێری گشتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران:
هاوبه‌شی خه‌م و ماته‌می هاونیشتمانیانی کوردستانم
به بۆنه‌ی لێدانی بۆمه‌له‌رزه له شار‌و ناوچه‌کانی کوردستان و به تایبه‌ت پارێزگای کرماشان کە سەدان کەس لە هاونیشتمانیان گیانیان سپاردوه‌و زیاتر لە 5000 که‌س بریندار بوون و مال و جیگه‌ی ژیانیان وێران بووه.
وه‌ک ئاشکرایه ئه‌و بۆمه‌له‌رزه به‌شێک له ناوچه‌کانی کوردستانی عێراق، سوریه و تورکیه‌ی گرتۆته‌وه‌و ترس و دڵه‌راوکی زۆری له ناو خه‌ڵک دا دروست کردوه.
ئه‌و بۆمه‌له‌رزه‌یه له کاتێکدایه که خه‌ڵکی کوردستان له ژێر هێرش و هه‌ره‌شه‌ی رژیمی ئێران و به‌کرێگیراوانیدان و رۆژانه سته‌م و جینایه‌تیان له به‌رانبه‌ردا ده‌کرێ به‌داخه‌وه له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا که گه‌لی کورد‌و خه‌ڵکی ئێران سته‌می بێ به‌زییانه‌ی ده‌سه‌لاتی ئاخوندانیان له‌سه‌ره، رودانی بۆمه‌له‌رزه‌ش بووه هۆی زیاتر قورس بوونی ده‌ردو و ئازاره‌کان له سه‌ر جه‌ماوه‌ری وه‌زاڵه‌هاتوو.
له گه‌ڵ ده‌ربرینی هاوخه‌می به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی هاونیشتمانی ئه‌و کاره‌ساته سروشتیه سه‌ره‌خۆشی به که‌س و کاریان و خه‌ڵکی کوردستان پێشکه‌ش ده‌که‌م و له خوای گه‌وره داواکارم به زویی شفای برینداره‌کان بدات.
هه‌ر به‌و بۆنه‌وه داوا له هاونیشتمانیانی کوردستان ده‌که‌م به دادی خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه‌وه بچن که به‌ر بۆمه‌له‌رزه که‌وتون و هاوکاری زیان لێکه‌وتوانی کوردستان بکه‌ن.
بابەشێخی حوسێنی
سکرتێری گشتی
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
13.11.2017