هێزە دژە گەلیەکانی رژیمی ئاخوندی لە گرتووخانەی ناوەندی شاری ورمێ چوار بەندکراویان لەسێدارە داوە
بەرەبەیانی رۆژی دووشەمە 22ی خەزەڵوەری 1396، هێزە دژە گەلیەکانی رژیمی ئاخوندی لە گرتووخانەی ناوەندی شاری ورمێ چوار بەندکراویان لەسێدارە داوە.
ناوی ئەو ئێدام کراوانە کە هەموو خەڵکی ناوچەی میاندواو بوون بریتین لە:
قوباد مورادی، مەهدی حاجی زادە، رامین عەشقی و مورتەزا قولی پوور. ئەو بەندکراوانە لە کاتێکدا لە سێدارە دراون کە خەڵکی کوردستان و ئێران بە بۆنەی کارەساتی بوومەلەرزەی پارێزگای کرماشان داخدارن.