لە دوای 13 سال باس وخواس و 20 مانگ کۆبوونەوەو دانوستان،ڕێکەوتنێکی فۆرمالیتەی ئەتۆمی لە نێوان وەڵاتانی 5+1 و ڕژیمی ئاخوندی هاتەئاراوە.رژیم کە لەو ماوەدا چەند بریارنامەی لە دژ دەرچوو،شارەگی ئابووری لێدراو لە تەواوی لایەنەکانی هومید بە مانەوەی ،کەوتە مەترسی.دەسەلات ومانەوەی رژیم کە تەنیا ئامانجی سەرانی نیزامی ئاخوندیە،هێڵە سورەکانی وەلی فەقێی تیک شکاندو لە هەلوێستێکی ترسەنۆکانەدا جامی ژاری ئەتۆمی هەڵدا وبە پاساوی خۆراگری ونەرمشی قارەمانانە،پاشەکشەیێکی کەم وێنەی کرد.تەسلیم بوونی رژیم لە بەرانبەر رۆژئاوا، کە درزی خستۆتە نێو باڵەکانی رژیم وکێشەی لایەنەکانی قوڵتر کردەوە،هێما بۆ ئەوە دەکات کە شەرێکی قۆرس دەست پێبکەن .سەرانی رژیم و باڵەکان کەوتوونەتە تاوانبار کردنی یەکدی و توندڕەوەکان ،باڵی رۆحانی-رەفسەنجانی بەوە تاوانبار دەکەن کە لە مافی ئێران خۆش بوون ودەرسیان لە مێژوو وەرنەگرتوە وپەیماننامەشومەکانی وەک تورکمەنچایی وقەرەباغیان دووپاتە کردۆتەوە.ئەم تاوانبارکردنە لە حالێکدایە کە لە رابردوودا تەواویەتی رژیم لەگەڵ دەرچوون لە پەیماننامەی ئێن پی تی بوون وشێعاری ئەتۆمی کردن وخودکەفایان لەم راستایەدا هەڵگرتبوو.ماوەی 18 ساڵ لەم رێگەدا بە شێوەی شاراوە کاریان کردوبەم هەنگاوەیان پەیماننامە نێونەتەوەییەکانیان پیش٠Žێل کرد.لەدوای ئەوەی کە گەلالەی شاراوەی ئەتۆمیان لە لایەن شۆرای بەرگری نیشتمانی ئێران ئاشکرا کراو لایەنانی زلهێز مەترسیان لێنیشت،وەلاتان کەوتنە خۆ ولە چەند دانیشتنێکی ئەو لایەنانەدا پەروەندەی ئەتۆمی رژیم درا بە شۆرۆای ئەمنیەت.لە ماوەی 12 ساڵ ووتویژکە 6 بریارنامە لە دژی گەلالەی ئەتۆمی رژیم دەرچوو،ئابووری ئێران داڕماو ویرانی ماڵی بە دووی خوێدا هێنا.ئەحمەدی نژاد سەرۆک کۆماری پێشووی رژیمی ئاخوندی کە بریارنامەکانی وەڵاتانی 5+1ی بە کاغەزی دراو دەزانی وئیددیعای ئەوەی دەکرد کەئابڵوقەی ئابوری کاریان ناکاتە سەرو لە باری ئابوریەوە پشت بە خۆیان دەبەستن،ساویلکانە خەڵکی چەواشە دەکردوبەم شیعارو قسە نەشیاوانەیان زیانی ئابوری دەیان میلیارد دۆلاریان بە بناغەی ئابووری ئێران گەیاند.لە پاش ئەوەی کە ئەم شیعارە درۆیینانەیان دا وخەڵکی بەش مەینەتی ئێرانیان زیاتر ئازار دا،لە پرۆسەیێکی چەند مانگەی ووتوێژدا ملیان بۆ خواستی رۆژئاوا دا ورێکەوتننامەکەیان اژوو کرد.هەر لە یەکەم کاردانەوە سەبارەت بەم رێکەتنە، رۆژنامەی کەیهانی سەروە وەلی فەقێ نووسی کەبە بەربەست کردنی بێپێشوونە،پیشەی ناوکەیی بۆتە پیشەی شانۆیی. هەر لە م پێوەندیەدا باراک ئوباما کە لە باری هەیمەنەو کاریگەریەوە ئەمریکای دابەزاندوە بۆ نزمترین حاست،لە یەکەم کاردانەوەی سەبارەت بەو رێکەوتنە گوتی:لە دووی دوو ساڵ ووتوێژ ئەمریکاو وەڵاتانی 5+1 گەیشتینە سەرئەنجامێک.رێکەوتنێکی گشتی درێژماوە لەگەڵ رژیمی ئێران کە دەستی لە گەیشتن بە بۆمبی ئەتۆم کورت دەکات.بە هۆی ئەم رێکەوتنەکومەڵگای جیهانی دەتوانێت دڵنیا بێت کە رژیمی ئێران دەستی ناگاتە بۆمبی ئەتۆم.ئەم هێڵە گشتیە کە ئێمە لە بەهاردا دامانمەزراند،تەواوی رێگەکانی گەیشتن بە بۆمبی ئەتۆم داخستوە.رێگە بە پشکنینێکی شەفاف ئەدات کە کەس گومانی نەمێنێت.بە پێی ئەم رێکەوتنە رژیم پاڵاوتە کردنی ئورانیوم بە ریژەی بەرز و پلوتونیومی جێگای پێویست بۆ بە دەست هێنانی بۆمبی ئەتۆم لە دەست نامێنێت.بەپێی ئەم رێکەوتنە ،رژیم 2سێهەمی سانتریفۆژە بەستراوەکانی لە کار دەخات وئەو دەزگایانە دەخاتە ژێر چاودێری نێونەتەوەیی.رژیم بۆ یەک دەیە لە سانتریفۆژە پیشکەوتوەکانی کەڵک وەرناگرێت و هەروەها 98 لەسەدی ئۆرانیومی ئەنبارکراوی لە ناو دەبات. بۆ ڕوون بوونەوەی بابەتەکە پێویستە ئاماژەی پێبکرێت کە رژیمی ئاخوندی ئورانیومی ئەنبارکراوی بۆ 10 بۆمبی ئەتۆم هەڵگرتوە و بە پێی ئەم رێکەوتنە دەبێت بە رادەی بۆمبێکی ئەتۆم ئۆرانیومی لە بەر دەستدا بمێنێت. ئەم بەربەستە بۆ ماوەی 15 ساڵ درێژەی دەبێت. رژیم راکتۆرەکانی لە ئەراک دەگۆڕێت تا پلۆتۆنیوم دروست نەکات و دەبێت تا هەتایە سوتەمەنی بەکار هاتوو بنێرێتە دەرەوەی وەڵات.بە لانی کەمەوەبۆ ماوەی 15ساڵ رژیمی ئێران راکتۆری ئاوی قۆرس دروست ناکات.ئێمە بۆ یەکەمین جارلە پێگەیێکدا دەبین کە ئەو بەڵێنیانە دەسەلمێنین.یانی ئەم رێکەوتنە لەسەر بناغەی ئیعتماد نیە بەڵکوو لە سەربنچینەی راستیە.لێکۆلەرەوان دەتوانن 24سەعاتە و 7 رۆژلە حەوتوو شوینەکان بپشکنن وبەربەستیان لەبەردا نیە.ئەم کارە دڵنیامان دەکات کە رژیم ناتوانێت سایتە ناسراوەکان بکات بە سایتی شاراوە کە کاری پێچەوانەی تێدا ئەنجام بدات.باراک ئۆباما کە لە لایەن زۆرینەی گەلی ئەمریکاوە کەوتۆتە بەر رەخنە،گەرەکیەتی وا نیشان بدات کە ئەوان گەورەترین مەترسیان لە سەر ئاسایشی جیهان هەڵگرتوە بە بێ ئەوەی تێچوویکیان بووبێت.ئەم هەلوێست وکارکردەی سەرۆک وحکومەتی ئیس٠Žتای ئەمریکا لە کاتێکدایە کەسەدان میلیارد دەڕژێتە نێو خەزێنەی رژیم بۆ کاروباری تیرۆریستی ودەستێوەردان لە وەڵاتان وکوشت وکوشتاری خەڵکانی ئێران.هاووکات هەوڵی باراک ئۆباما بۆ ڕەواندنەوەی مەترسیە لە سەر وەڵاتەکەی وبە پەیامەکەی دا ئەوەمان بۆ ڕوون دەبیێتەوە کە ئەمریکا لە وەڵاتێکی هێرش بەر وزلهێزەوە گۆڕدراوە بۆ لایەنێکی دیفاعی وکۆماریخوازەکانیش ئەو رەخنەیە لە سەرۆک ئۆباما دەگرن کە نەیتوانیوە لە هێزی ئەمریکا بۆ بە چۆکدا هێنانی رژیمە دیکتاتۆرو تاقمە ترۆریستەکان بە کار بهێنێت.دەکریت بەم شێوەیە قسەکانی ئۆباما لێک بدرێتەوە کە هەموو هەوڵی ئۆباما سەبارەت بەم رێکەوتنە بۆ ئەوە بووە کە وەڵاتەکەی لە مەترسی چەکی ئەتۆمی رژیم ڕزگار بێت،لە کاتێکدا جیهانیان بە گشتی وەڵاتانی دەورووبەر مەترسی ئەتۆمی بوونی رژیم و لابردنی ئابڵوقەی ئابوری وبەکار هێنانی پوڵ وپارەی خەڵکی ئێران بۆ بە هێزکردنی ترۆریستەکان بە جچاکی هەست پێدەکەن و مێژووش ئەوەی نیشان داوە کە سیستمی ئاخوندی و سەرانی ئەو ڕژیمە پێبەندی هیچ بەڵێنیێک نین وباوەڕیان بە تەقیە هەیە ولە کاتی پێویستدا درۆ و چەواشەکاری بە عیبادەت دەزانن. قسەکانی ئاخوند رۆحانی سەبارەت بە رێکەوتنە ئەتۆمیەکەی لەگەڵ وەڵاتانی 5+1 کە گوتی وەڵاتانی دیکەش واتە سوریە وعێراق ویەمەن وهتد... قازانج لەم رێکەوتنە دەکەن بەو مانایەیە کە رژیم بە شێوەیێکی ڕەهاتر یارمەتی بەشارئەسەدو میلیشیا چەکدارە ترۆریستیەکان دەکات وبەو پوڵە ئازادکراوانە ئامانجەکانیان لەو وەڵاتانە دێننە جێگە.رۆحانی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات فشارو قەیرانی ئابووری کە بە هۆی بەرنامە ناوکییەکەبووە،دەلێت بە ناچاری رژیم ملی داوە وژاری ئەتۆمی نۆشیوە.لەدرێژەدا دەڵێت کەلە ماوەی 12 ساڵی رابردوو کە گومان باڵی بەسەر هەمووشتێکدا کێشا بوو، کوتا پێدێنین ولاپەرەیێکی نوێ لە پێوەندیەکانمان لەگەڵ جیهان هەڵدەدەینەوە.هاووکات بە لایەنی ئابوریەوە کە خراب بووین وکۆمەڵگا هاتبوە سەر ئەژنۆ،پێدا چوونەوە دەکەن.رۆحانی بۆ دڵخۆش کردنی بەرانبەرەکانی وفریودانی زیاتری جامیعەی جیهانی باس لە لابردنی ئابڵوقەی چەک وچۆڵ و موشەکیش دەکات ودەڵێت هەموو بەربەستە ماڵیەکان لادەچن.ئیدیعای ئاخوند رۆحانی لە کاتێکدایە بە پێی رێکەوتنەکەو قسەکانی سەرۆک ئۆباما،ئابڵوقەی موشەکی وچەک وچۆڵ وئابڵوقەی پێوەند بە هەناردەکردنی ترۆریسم لە لایەن رژیمەوە هەروا لە جێگەی خۆیەتی.ئەوەی کە پێویستە لە قسە پێچەوانەکانی رۆحانیدا ئاماژەی پێبکرێت ئەوەیە کەگوتی: جێبەجێ کردنی ئەم رێکەوتنە پێوەندی بە پێمل بوون بە داوای لایەنانی بەرانبەرەوە هەیە،بەڵام بە شێوەیێکی رۆحانیانە وبە ئەم بەرەوبەر کردنی ووشەکان دەلێت ئەڵبەت هەڵگرتنی هەنگاو لە لایەن ئێرانەوە پێوەندی بە کردەوەی ئەوانەوە هەیە.بە پێی نێوەرۆکی رێکەوتنەکە ولێدوانی هەریەک لە سەرۆک ئۆباما و ئاخوند رۆحاتنی،ئەم راستیە زیاتر خۆی دەر دەخات کە ئەم رێکەوتنە پەلەپەلەیێکی پێوە دیارە وئامانج بابەتێکی تایبەتە کە قازانجی کانی دوو لایەن لەبەر چاو دەگرێت.ئەوەندەی کە تا ئێستا ڕوون وئاشکرایەو رابردوش نیشانی داوە ئەوەیە،قازانجی درێژماوەیی بۆ خەڵکی ئێران بە گشتی وکوردستان بە تایبەتی تێدا نیەو قۆرسایەکە هەر لەسەر شانی بەش مەینەتان وچەوساوەکانی کوردستانە.بێگومان رێکەوتن یان پاشەکشەی ئەتۆمی رژیم کە بەهۆی هێڵە سورەکانی وەلی فەقێ تێک شکان کار ناکاتە سەر وورەی شۆڕشگێڕانەی خەباتی خەڵکی کوردستان وهیچ گۆڕانکاریێک بیجگە لە ڕووخانی ڕژیمی ئاخوندی نەبێت،خەڵک دڵخۆش ناکات وئەم رێکەوتنە نمایشیانەش زەڕەیێک لە هەستی شۆڕشگێرانەی نەتەوەکەمان کەم ناکات چونکە خەڵکی کوردستان وشۆڕشە پیرۆزەکەی گرێدراوی رەوتێکی مێژووین وکار بۆ ئەوە دەکەن کە ئازادی و دیموکراسی و نان دابین بکەن.