خەڵکی وەزاڵە هاتوو و داخداری ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکان کە لە چەند وتووێژێکدا درۆی بەرپرسەکانی رژیم ئاشکرا دەکەن و لەبارەی ناردنی کۆمەک بۆ ئەو ناوچانە، تەئکید
خەڵکی وەزاڵە هاتوو و داخداری ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکان کە لە چەند وتووێژێکدا درۆی بەرپرسەکانی رژیم ئاشکرا دەکەن و لەبارەی ناردنی کۆمەک بۆ ئەو ناوچانە، تەئکیدی دەکەنەوە کە رژیم خۆی لە ناردنی کەمترین هاوکاری بۆ بوومەلەرزە لێدراوان بواردووە و خەڵکی بەو حاڵەوە وێڵ کردووە. بەشێک لەو قسانە کە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو بۆتەوە بەو شێوەیە:
بەقسەی بەرپرسانی رژیم، لە ئاکامی بوومەلەرزەکەی کرماشان، لانی کەم 12 هەزار خانووی نیشتەجێ بوونی شار و دێ لەو ناوچانە 100 لەسەد رووخاون و 45 هەزار خانوویش پێویستیان بە نۆژەن کردنەوەیە..
هەروەها رایانگەیاند کە ئەو بوومەلەرزە 44 مەکتەب و بنکەی فێرکردن و پەروەردەی بە تەواوی رووخاندووە و بۆ بەکارهێنان نابن. و مابەقی قوتابخانەکانیش بەو زیانەی وێیان کەوتووە بۆ ئەوە نابن بە کار بهێندرێن و مەترسیدارە. لە کارەساتی بوومەلەرزەکەدا لانی کەم 21 قوتابی و دوو مامۆستا (موعەلیم) گیانی خۆیان لەدەست داوە.
ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی رژیم دیانیان بە کەمی پێداویستی و بەداوادا نەچوونی رژیم بۆ بوومەلەرزە لێدراوان دا ناوە.
میسری ئەندامی مەجلیسی رژیم لە کرماشان دیانی بە کەمی پێداویستی بۆ حەواندنەوەی کاتی ئەو خەڵکەی مالچەکانیان رووخاوە، ناو وتی: ئەوان مەجبورن شەو و رۆژ لە شەقامەکان و شوێنەکانی دیکەدا ببەنە سەر.
کاربەدەستێکی دیکەی رژیم بە ناوی بەرێوەبەری گشتی قەیرانەکانی پارێزگای کرماشان دیانی بەوەدا نا کە 1930 دێی پارێزگای کرماشان زیانیان بینیوە.
شارەداری رژیم لە ئەزگەلە کە ناوەندی بوومەلەرزەکە بوو دەڵێ: منداڵانی یەک ساڵ و دوو ساڵەی ئەزگەلە دوو شەوە لە بەر سەرمادا دەخەون. تا ئێستا هیچ خێمە و چادرێک بۆ ئێمە نەهاتووە و ئەو رۆژەمان بۆ کێشەی زۆرەوە بردووەتە سەر.
ناوبراو وتی جوێ لە چادر پێویستمان بە کەل و پەلی گەرم کەرەوە وەک گاز و پیک نیک هەیە.