لەسەر داوای عەرەبستانی سعودی، قەرارە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو لە بنکەی یەکێتی عەرەبی لە قاهیرە، وەزیرەکانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی کۆبونەوەیەکی تایبەتی ساز بکەن.
لەسەر داوای عەرەبستانی سعودی، قەرارە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو لە بنکەی یەکێتی عەرەبی لە قاهیرە، وەزیرەکانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی کۆبونەوەیەکی تایبەتی ساز بکەن.
وا بریارە لەو کۆبەنەوەیەدا باس لەسەر دەست تێوەردانەکانی رژیمی ئێران و وەڵامێکی گونجاو بۆ کردەوەکانی بخرێنە بەر باس.
تلویزیۆنی ئیسکای نیوز 22ی خەزەڵوەری 1396 ئاماژەی بەوە دا کە موشەکێکی دروستکراوی رژیمی ئێران سنورەکانی تێپەراندووە و تێکرای چوارچێوە سیاسی و نیونەتەوەییەکانی خستۆتە ژێر پێ.
دەستدرێژی راستەوخۆی رژیمی ئێران لە عەرەبستانی سعودی دا، یەکێکە لەو هۆکارانەی کە وای کرد ئەم وڵاتە داوا لە یەکێتی عەرەبی بکات کۆبونەوەیەکی تایبەتی لە قاهیرە ساز بکەن.
لەو کۆبونەوەیەدا قەرارە دەست تێوەردانەکانی رژیمی ئێران لە وڵاتانی عەرەبی بخرێتە بەر باس، هەروەها ئەو وڵاتانە هەڵوێستێکی بەبرشت لە بەرانبەر پیشێلکاریەکانی رژیمی ئێران دەربڕن.
ئەمە هەنگاوێکە کە لە لایەن وڵاتانی یەکێتی عەرەبیەوە هەڵدەگیرێ، پێچەوانەی هەموو ئەو بانگهێشتە ناوچەیی و نێونەتەوەییانەی کە ئاراستەی رژیمی ئێران دەکرێت بۆ دەست هەڵگرتن لە کردەوە دژمنکارانەکانی لە بەرانبەر وڵاتانی دراوسێ، رژیمی ئێران نەک تەنیا کۆتایی بەو کردەوانەی نەهێناوە بەڵکو پەرەی پێداون.
دەست تێوەردانەکانی رژیمی ئێران لە وڵاتانی ناوچەکە بابەتێکی تازە نیەو بەڵکو رەگو ریشەیەکی مێژوویی هەیە، کە دەگەرێتەوە بۆ کۆتاییەکانی دەیەی حەفتا. لەدوای شکستی رژیمی شا، خومەینی بەناو ئینقلابی دەست پێکردوو و کەوتە پشتیوانی کردنی گروپە ترۆریستیەکان بۆ شکست پێهێنانی وڵاتانی دراوسێ.
گێرە شێوینیەکانی رژیمی ئێران لە بەهاری عەرەبیدا گەیشتبووە لوتکە. رژیمی ئێران کەڵکی لە قەیرانەکانی ناوچەکە وەرگرتوو و بە بەکارهێنانی تاقم و گروپە چەکدارەکانی هەوڵی دەدا تا ئاژاوەگێریەکانی وڵاتانی ناوچەکە قوڵتر بکاتەوە.
بۆ ئەم مەبەستەشی ملیارها دۆلاری سەرمایەگوزاری کرد، پشتیوانی لە گروپە چەکدارەکان کرد، پشتیوانی مالی و سەربازی لە شانە نووستووەکانی کرد و چەکداری کردن بۆ ئەوەی کێشەکان لە وڵاتە جیاوازەکان زیاتر بکات.