رۆژی سێ شەممە 23ی خەزەڵوەر کۆری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بە دەرکردنی بریارنامەیەک خوازیاری دەرچوونی گروپە چەکدارەکانی سەربە رژیمی ئێران لە سوریە بوو.
رۆژی سێ شەممە 23ی خەزەڵوەر کۆری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بە دەرکردنی بریارنامەیەک خوازیاری دەرچوونی گروپە چەکدارەکانی سەربە رژیمی ئێران لە سوریە بوو.
ئەو بریارنامەیە کە لە کۆری گشتی رێکراوی نەتەوەیەکگرتووەکان پەسەند کرا وێرای مەحکوم کردنی پێشێلکردنی بەرنامەکانی مافی مرۆڤ لە سوریە، دەسەڵاتی ئەو وەڵاتە بە سەرۆکایەتی بەشار ئەسەدی بە بەرپرسی ئەو توندوتێژیانە دژ بە خەڵکی سڤیل زانی.
ئەو بریارنامەیە هەروەها بە ناو هێنان لە سوپای قودس، سوپای پاسداران و چەکدارانی حیزبوڵای لوبنان خوازیاری دەرچوونی تەواوی ئەو تاقمە چەکدارە دەرەکیانە لە سوریە بوو.