شۆرای ملی مقاومەتی ئێران پوپزسیۆنی سەرەکی رژیمی ئاخوندی لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی کەمتەرخەمی و بێ دەربەستی بەرپرسانی رژیم لە حاست بوومەلەرزە لێدراوان دەڵێ
شۆرای ملی مقاومەتی ئێران پوپزسیۆنی سەرەکی رژیمی ئاخوندی لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی کەمتەرخەمی و بێ دەربەستی بەرپرسانی رژیم لە حاست بوومەلەرزە لێدراوان دەڵێ: رژیمی ئاخوندی و بەرپرسە تاوانبارەکانی بێ دەربەست بە دەرد و خەمی خەڵکی ئازار دیدە و وەیلان، لە هەوڵدان لەلایەک سەرپۆش لەسەر کارەساتەکە دانێن و لەلایەکی دیکە گرتنەبەری رێ و شوێنی سەرکوتگەرانە رێگە لە سەرهەڵدانی نارەزایەتی جەماوەر و توورەیی خەڵک بگرن. لە دوای بوومەلەرزەکە خامنەیی هەر زوو محەمەد عەلی جەعفەری سەرکردەی پاسداران و پاسدار عەلی فەزلی جێگری سەرکردەی بەسیجی رەوانەی ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکان کرد.
سپای پاسداران و هێزە سەرکوتگەرەکان بەجێی ناردنی کاروانی کۆمەک و ناردنی هێزی فریاکەوتن، هێزێکی تایبەتی دژە شۆرش و متۆری پاسدارانی بۆ ناوچەکە نارد. کارێک کە تورەیی و بێزاری لای خەڵک دروست کرد. بە پێی راپۆرتی شاهیدان پاسداران هیچ دەورێکیان لە هاوکاری کردنی خەڵکدا نەبووە و تەنیا ئەرکیان رێگری بووە لە نارەزایەتی خەڵک.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەی ئوپزسیۆنی ئێرانی دا هاتووە: لە کاتێکدا کاربەدەستانی رژیم باس لە وێران بوونی 60 بۆ 100 لەسەدی زۆرێک لە شار و دێکانی ناوچەکە و وێران بوونی سەد لە سەدی 12 هەزار بینای نیشتەجێ بوون دەکەن کە سەرچاوە حکومەتیەکان ژمارەی کوژراوەکانیان 530 کەس راگەیاندووە کە ئەو ژمارەیە لەگەڵ وێرانیەکاندا نایەتەوە. راپۆرتەکانی خەڵک لە شار و دێهاتەکانی ناوچەکە ئەوە نیشان دەدەن کە ژمارەی کوژراوەکان زۆر زیاتر لەوەیە کە راگەیەندراوە.
شۆرای ملی مقاومەت هەروەها دەڵێ: زۆربەی دێهاتەکانی سەلاسی باوەجانی 100 لەسەد رووخاون، لە گوندێکی 35 ماڵی 18 کەس گیانیان داوە و لە دێهاتێکی دیکەی 50 ماڵی دوو ماڵ ماون.
لە بەشێکی دیکە راگەیەندراوەکەی شۆرای ملی مقاومەتدا ئیشارە بە هەنگاوەکانی رژیم کراوەو دەنووسێ: لە کاتێکدا کە کۆمەکی حکومەت بۆ رزگار کردنی ئەوانەی لەژێر داروپەردوودا ماونەوە زۆر کەمە، رژیم لە دووهەم رۆژی دوای بوومەلەرزەکە هەڵمەتی رزگارکردنی کۆتایی پێ هێنا. ئەوە لە کاتێکدایە کە هێشتا خەڵک بە دەستی بەتاڵ لە هەوڵی رزگارکردنی ئەوانەن لە ژێر ماڵە رووخاوەکاندا ماونەتەوە. تەلەفزیۆنی رژیم بەجێی بانگەواز بۆ هاوکاری زیاتر، لە ترسی نارەزایەتی جەماوەری رایگەیاند "دۆخەکە ئاسایی بووەتەوە و بەرپرسان داوا دەکەن خەڵک بگەرێنەوە ماڵەکانیان!" و ناوەندی قەیران لە کرماشان داوا لە خەڵک دەکا " خۆ لە هەر جۆرە قەرەباڵغی و گربوونەوەیەک بەدوور بگرن". ئەوە لە کاتێکدایە کە شارەداری ئەزگەلە کە ناوەندی بوومەلەرزەکە بوو لە رۆژی 23ی خەزەڵوەردا وتی: منداڵە یەکساڵە و دوو ساڵەکانی ئەزگەلە دوو شەوە لەبەر سەرمادا دەخەون. تا ئێستا هیچ چادرێکمان بۆ نەهاتووە.
مقاومەتی ئێران ئیشارە هەروەها لە راگەیەندراوەکەی دا باس لە سەردانی ئاخوند رۆحانی بۆ ناوچەکەدا دەکات و دەڵێ: ئاخوند رۆحانی کە لە دوای 40 سەعات دواکەوتن سەردانی ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکە کرد، رایگەیاند کە خەڵک خۆیان دەبێ ماڵەکانیان نۆژەن بکەنەوە. لە دوای کۆبوونەوەی هەیئەتی دەوڵەت لە رۆژی 24ی خەزەڵوەر راگەیەندرا بەو کەسانەی کە ماڵەکانیان رووخاوە 25 بۆ 35 ملوێن تمەن (نزیک بە 6 بۆ 8 هەزار دولار) قەرز بە سووی 4 یان 5 لەسەد دەدەن. کە ئەو پووڵە بەهیچ شێوەیەک وەڵامدەرەوە نیە.