پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

لە بوومەلەرزەکەی کرماشاندا زیاتر لە 1000 کەس گیانیان داوە

لە بوومەلەرزەکەی کرماشاندا زیاتر لە 1000 کەس گیانیان داوە

ئەندامێکی مەجلیسی رژیم لە کرماشان دوای سەردانی ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکان ئیعترافی بەوە کرد کە زیاتر لە 1000 کەس گیانیان لە دەست داوە

 ئەندامێکی مەجلیسی رژیم لە کرماشان دوای سەردانی ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکان ئیعترافی بەوە کرد کە زیاتر لە 1000 کەس گیانیان لە دەست داوە و وتی ئێرە قیامەتە. کۆمەک نەگەیشتووەتە دێهاتەکانی "قەلەمە زەهاو" و "بیامەعۆلیا".
ئەحمەدی سەفەری بە ئیشارە بە سەردانی خۆی بۆ دێ کانی دەورووبەری سەرپێڵی زەهاو، قەسری شیرین و سەلاسی باوەجانی وتی: بەداخەوە هێشتا کەل و پەل لە هەموو دێهاتەکان دابەش نەکراوە، ئەگەری ئەوە هەیە تەنیا 10 لەسەدی دێکان چادریان پێ گەیشتبێ. دێهاتی وا هەیە کە 90 لەسەدی لە ناوچووە، رەوشەکە زۆر خراپە.
ناوبراو بە باس کردن لەوەی کە رێکخراوی "دەنگ و رەنگی"ی رژیم راست لەسەر بوومەلەرزەکە دەشارێتەوە وتی: دەنگ و رەنگ بەشێوەیەک هەواڵەکان دەگوازێتەوە کە هەموو شتێ: تەواوە، راگەیاندنی نەتەوەیی بە هەواڵی ناراست زوڵم و خەیانەتی لەگەڵ کرماشان کرد.
ناوبراو وتی: مانگی شووریش زۆر بەخاوی هەنگاوی نا، وەک ئەوەی ئەوە یەکەم جاربێ وەها رووداوێک لە وەڵاتدا روو بدات. مانگی سوور ئەوندە بێ نەزم و بەرنامە و بێ بەرێوەبەری هنگاوی دەنێ کە خۆی پێویستی بە لیژنەیەک هەیە بۆ چارەسەری بەرێوەبەری قەیرانەکانی هەیە.
سەفەری گوتی: لێرە قیامەتە و ریشەی سەرەکی کێشەکان نەبوونی بەرێوەبەری قەیرانەکەیە. ناوبراو پێداگری لەسەر ئەوە کردەوە ژمارەی کوژراوەکان لە بوومەلەرزەکەدا زیاترە لەو ئامارانەی بڵاو کراونەتەوە، و وتی: بەرپرسان ئاگایان لێ نیە، من خۆم چوومە دێهاتێک کە وتیان خۆیان هەر رۆژی یەکەم 20 کەسیان ئەسپەردەی خاک کردووە ئەو کەسانە لە ئاماری کوژراوەکاندا بە حیساب نایەن. بە رای من زیاتر لە 1000 کەس گیانیان لەدەست داوە، تەنیا لە کۆڵانێکی سەرپێڵی زەهاو حەفتا کەس کوژراون، لە مەسکەنی مێهر زیاتر لە 250 کەس گیانیان لە دەست داوە.


7 ساڵ و 5 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 22 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لە بوومەلەرزەکەی کرماشاندا زیاتر لە 1000 کەس گیانیان داوە

لە بوومەلەرزەکەی کرماشاندا زیاتر لە 1000 کەس گیانیان داوە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران