کۆمیتەی سێهەمی کۆری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک 64مین بریارنامەی مەحکوم کردنی رژیمی ئاخوندی بەهۆی پێشێلکردنی سیستەماتیک و جینایەتکارانەی مافی مرۆڤ لە ئێ
رۆژی سێ شەممە 23ی خەزەڵوەری 1396، لە کۆبوونەوەی فەرمی کۆمیتەی سێهەمی کۆری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک 64مین بریارنامەی مەحکوم کردنی رژیمی ئاخوندی بەهۆی پێشێلکردنی سیستەماتیک و جینایەتکارانەی مافی مرۆڤ لە ئێران، بە 83 دەنگی بەڵێ پەسەند کرا.
ئەو بریارنامەیە لەلایەن کانادا و بە پشتیوانی 40 وەڵاتی دیکەوە پێشکەش و پەسەند کرا.
نیگەرانی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی لەبارەی ئاماری بەرز و جیاجیای سەپاندنی سزای ئێعدام لەوانە سەپاندنی حوکمی ئێعدام دژ بە مێرمنداڵانەوە و داوا لە رژیمی ئێران دەکا حوکمی ئێعدام لە شوێنی گشتی چ لە قانوون و چ بە کردەوە هەڵوەشێنێتەوە.
ئەو بریارنامەیە هەروەها داوا لە رژیمی ئاخوندی دەکات چ لە قانوون و چ بە کردەوە هیچ کەس نەخرێتە ژێر شکەنجە یان هەر کردەوەیەکی بێ رەحمانەی و نامرۆڤانە یان بێ رێزی پێ کردن راگرێ. گرتنی خۆسەرانە بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی شارۆمەندی دوو وەڵاتیان هەیە یان خەڵکی وەڵاتێکی دیکەن راگرێ.
لەو بریارنامەدا رژیمی ئێران بۆ بەدواداچوون بۆ رەوشی بەندیخانەکان، راگرتنی بێ بەش کردنی بەندیەکان لە دەرمان کە مەرگ هەرەشە لە بەندیەکان دەکات. هەروەها کۆتایی هێنان بە کردەوەی سنووردار کردنی ئازادی رادەربرین، عەقیدە، کۆر و کۆربوونەوەی ئاشتیانە و کۆتایی هێنان بە هەموو جۆر هەڵاواردنێک و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ دژ بە ژنان و کچان و کەمینەکان، بانگهێشت کراوە.
نوێنەری کانادا بە ئیشارە بە وتووێژی وەڵاتەکەی لەگەڵ پشتیوانەکانی ئەو بریارنامە وتی: ئاکامی ئەوە بریارنامەیەکە کە نیگەرانی هەموو ناوچەکانی جیهان نیشان دەدات. بەو هیوایەین کە لە رێگەی ئەو بریارنامەیەوە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی توانای ئەوەی هەبێ فشار بخاتە سەر رژیمی ئێران بە مەبەستی پێبەندبوون بە بەڵێنە نێونەتەوەییەکانی لەبارەی مافی مرۆڤەوە، بۆ ئەوەی دڵنیایی بدات کە خەڵکی ئێران دەتوانن بە ماف و ئازادیەکانیان کە شایانی خۆیانە، بگەن.