کۆمه‌ڵگەی نێوتەوەیی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پرۆژه بڕیارێک ده‌ربڕیوه، که تایبه‌ته به پێشێلکاریه‌کانی مافی مرۆڤ له سووریا. ئه‌و پرۆژه بڕیاره داوا له سه‌رجه‌م چه‌کداره خارجیەکان، میلیشیاکانی رژیمی ئێران و حزبوڵڵای لوبنانی ده‌کات، له خاکی سووریا بکشێنه‌وه.
له ره‌شنووسی ئه‌و پرۆژه بڕیاره‌دا، به‌زه‌قی ئاماژه به‌ناوی سپای قودسی سه‌ر به سوپای تیرۆریستی پاسدارانی رژیمی ئێران و میلیشیاکانی حزبوڵڵا کراوه و، داوای له‌و چه‌کدار و میلیشیایانه کردووه، به‌زووترین کات سووریا جێ بهێڵن.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌رکۆنه‌ی ئه‌و پێشێلکاریانه‌شی کردووه، که ماوه‌ی نزیکه‌ی 7 ساڵه به‌رامبه‌ر به خه‌ڵکی سڤیلی سووریا ده‌کرێت و به به‌رنامه بۆ داڕێژراو ناوی ده‌بات، به‌رپرسیارێتی ئه‌و توند و تیژیانه‌ش ده‌خاته ئه‌ستۆی رژێمی سووریا.